Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

وە‌زارە‌تی خوێندنی باڵا ئاگاداری قوتابیان دە‌كاتە‌وە‌

وە‌زارە‌تی خوێندنی باڵا کرێی بەشەنێوخۆییەکان لەسەر خوێندکاران زیادنەکراوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لەسەر بڵاوکردنەوەی نووسراوێک لەبارەى کرێى بەشە ناوخۆیییەکان روونکردنەوە بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت نووسراوى لەم شێوەیە لە وەزارەت دەرنەچووە و ساختە کراوە”.

عەباس ئەکرەم، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “بەداخەوە چەند کەسێکى نەفس نزم و گێرەشێوین بەمەبەستی پشێوی نانەوە و تێکدانی پرۆسەی خوێندن لەم سەرەتای ساڵی خوێندنە هەڵساون بە ساختەکردنی نووسراوێکى وەزارەت کە باس لە کرێى بەشە ناوخۆییەکان دەکات، بەڵام نووسراوى لەم شێوەیە بەهیچ شێوەیەک لە وەزارەت دەرنەچووە و ژمارە و بەروارى ئەم نووسراوەى ساختە کراوە تایبەتە بەنووسراوێکى دیکەى وەزارەتەکەمان بۆیە ئەم نووسراوەى بڵاوکراوەتەوە ساختەیە”.

گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى گوتی “وەزارەتەكەمان بەدواداچوونی ورد ئەنجام دەدات و رێوشوێنى ئیداری و یاسایی بەرامبەر ئەو کەس و لایەنانە دەگرێتە بەر کە بەم کارە هەڵساون”.

 



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

وە‌زارە‌تی خوێندنی باڵا ئاگاداری قوتابیان دە‌كاتە‌وە‌ Reviewed by Unknown on 10:36:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.