وێنە.. ژنێکی تەمەن ٩٠ ساڵ دەرگا و پەنجەرەکانی گوندەکەی نەخشاندووە
ژنێكی تەمەن ٩٠ ساڵ لە گوندێكی بچوكی چیك دەسوڕێتەوە و زۆرێك لە دەرگا و پەنجەرەی شوێنە گشتییەكانی ڕازاندۆتەوە، ئەو چێژ لەم كارەی وەردەگرێت و بەبێ بەرامبەر ئەنجامی دەدات.
ماڵپەڕی eye opening لە بابەتێکیدا باسی لە ژنێكی تەمەن ٩٠ ساڵ کردووە بە ناوی (جیۆنا سۆن)، كە لە گوندێكی بچوكی چیك دەسوڕێتەوە بەناوی لۆوكا و زۆرێك لە دەرگا و پەنجەرەی شوێنە گشتییەكانی بە چەند ڕەنگێگ ڕازاندۆتەوە.
ئەوەشی ئاشكرا كراوە، جیۆنا بەردەوام كات بە ڕەنگكردن و جوانكردنی پەنجەرە و دەرگای شوێنە گشتییەكان بەسەردەبات.
ئەو ژنە دەڵێت، چێژ لەو كارەی وەردەگرێت و بەبێ بەرامبەر ئەنجامی دەدات، چونكە بەردەوام حەزی بە دڵڕفێنی و جوانی سروشت و ژینگەی دەوروبەریەتی.










نووسراوه لهلایهن
user post
وێنە.. ژنێکی تەمەن ٩٠ ساڵ دەرگا و پەنجەرەکانی گوندەکەی نەخشاندووە
Reviewed by Unknown
on
5:12:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: