خۆئاماده‌كردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن
خۆئاماده‌كردن بۆ ساڵی نوێی خوێندن له‌و كاره گرنگانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بایه‌خی زۆری پێبدات خۆ ئاماده‌كردنه بۆ ساڵی نوێی خوێندن، ئه‌و ئاماده‌سازیه‌ش له‌گه‌ڵ كۆتایی ساڵ دێته ئاراوه، ئه‌و كاره‌ش هه‌وڵ و تێكۆشان و ماندووبونێكی زۆری پێویسته له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه كه پێویست ده‌كات مامۆستایانیش به‌شداری پێبكات له‌م بواره‌دا، بۆیه پشووی هاوینه بۆ زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان به پشو ئه‌ژماره ناكرێ كه خه‌ریكی خۆ ئاماده‌كردنن بۆ پێشوازی كردن له ساڵی نوێ‌دا. ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا بێ هیچ كێشه‌و گرفتێك ده‌ست پێ بكات، له پێناو ئه‌مه‌دا پێویسته به‌رێوه‌به‌ر له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه دڵنیا بێت:
1. ده‌بێ پلانێك و به‌رنامه‌یه‌كی كاتی ئاماده‌كردبێت بۆ قوتابخانه‌كه، دابه‌شكردنی توێژینه‌وه‌كان به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا بگرێته خۆی، وه دانانی خشته‌ی دابه‌شكرنی وانه گوتنه‌وه‌ی مامۆستایانیش به به‌شداری كردنی مامۆستایان وبەیارمه‌تی ئه‌وان رێك بخات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندیان به‌م كاره‌وه هه‌یه.
2. ئه‌گه‌ر مامۆستایان جێگیر‌و ئۆقره‌گرتووبن له‌و قوتابخانه ئه‌وا هیچ رێگریێک له‌وه‌دانیه كه خشته‌ی ساڵی داهاتوو له كۆتایی ساڵىخوێندن دەستپێبکەن.
3. دڵنیابوون له ژماره‌ی مامۆستایان پێویست، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن چ بارگرانیێك له‌سه‌ر شانیانه بۆ ساڵی داهاتوو، وێرای پێشوازی كردنی له مامۆستایانی نوێ و ئاماده‌كردنیان و دابه‌شكردنی وانه‌كان به‌سه‌ریاندا له‌گه‌ڵ وه‌رزی خوێندنیش.
4. دڵنیابوون له بوونی كتێب و ئامێر‌و پێداویستیه‌كانی خوێندن و كه‌ل و په‌له‌كانی قوتابخانه.
5. دانانی خشته‌ی چالاكی داهاتوو بۆ ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی قوتابخانه.
6. دڵنیابوون له‌وه‌ی كه قوتابخانه‌كه‌و یاریگاو پاشكۆكانی و پۆله‌كانی و هۆڵه‌كانی ئاماده‌ن و پێویستیان به چاكردنه‌وه نیه.
7. ئامادەکردنى تۆمارى تایبەت بە قوتابیان ودابەشکردنیان بە سەر بەشەکان و ئاماده‌كردنی دۆسێ و بڕوانامه‌ی ده‌رچووانیان.
8. ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتی ساڵانه له‌سه‌ر قوتابخانه‌و ناردنی بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارو تایبه‌تمه‌ند.
9. ژووره پێویستیە‌كان و ئاوەدەستەکان و پاشكۆكان چاكردنی پێویستیان بۆ بكرێت.
10. سوود له زانیاریە گەڕاوەکان ببینرێت به‌پێی پلانی گه‌شه‌كردنی قوتابخانه.
11. خاڵه لاوازه‌كان و به‌هێزه‌كان دیاربكرێت له میانه‌ی پیاداچوون و به‌ها دانانیان و به‌هه‌ند وه‌ربگیرێن.
12. پلانی دارایی ڕاست و دروست بۆ ساڵی داهاتوو دابنرێت به‌پێی پێویست و كاری له پێشتر.
13. لێكۆڵینه‌وه له پێداویستیه‌كانی مامۆستایان و كارگێڕان و كارمه‌ندانی قوتابخانه. سه‌ره‌تای ساڵی نوێی خوێندن و ده‌سپێكی خوێندن له كاره گرنگه‌كان و پڕ بایه‌خه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستایانه، پێویستی به ماندووبوون و هه‌وڵی زۆره بۆ داڕشتنی پلان و خۆئاماده‌كردن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ به‌ڕاستی خوێندن له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا به پڕاكتیزه بكرێت و دوانه‌كه‌وێت. وێرای ئه‌وه‌ش پێویسته به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه له قوتابخانه‌كه‌ی ئاماده‌بێت له كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت به ماوه‌یه‌ك پێش كردنه‌وه‌ی قوتابخانه بۆ به‌دواداچوونی ئه‌و كارانه‌ی له كاتی هاویندا له قوتابخانه‌كه‌دا جێبه‌جێكراوه وه‌كو چاك كردنه‌وه‌و دابین كردنی كه‌ل و په‌ل و پێداویستیه‌كان و گه‌لێ پێداویستی قوتابخانه. یه‌كه‌م: ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه بۆی هه‌یه پێی هه‌ڵبستێ:
• ناساندنی به‌رنامه‌ی قوتابخانه‌و ته‌وه‌ره‌كانی چالاكییه‌كانی به باوكان و كۆمه‌ڵگای لۆكالى.
• هاندانی باوكان بۆ سه‌ردانی قوتابخانه به بانگه‌وازی تایبه‌ت لە بۆنە گشتیەکاندا.
• ناردنی چالاكییه‌كانی قوتابخانه له پێناو كۆمه‌ڵگای لۆكالێ بۆ ڕۆژنامه لۆكالییه‌كان.
• رێكخستنی په‌ڕاوه‌گه‌یه‌ك (كتێبخانه‌یه‌ك) كه سه‌ره‌ڕای قوتابیان باوكان و خه‌ڵكی تریش سوودی لێ ببینن.
• به‌شداری كردن له به‌رنامه‌ی ڕووپێوی كۆمه‌ڵگه‌ی لۆكالى و له‌هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی هۆشیار كردنه‌وه له پێناو راژه‌ی كۆمه‌ڵگادا بێت.
• ڕوون كردنه‌وه‌ی كاری قوتابخانه بۆ خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگای لۆكاڵی به ئاخاوتن و نووسین له میانه‌ی بڵاوكراوه و رێنماییه‌كاندا. (پۆسته‌رات).
• به‌شداریكردن له پێكهێنانی كۆڕ بۆ باوكان و مامۆستایان، كاركردن له گه‌لیانداو له پێناو خزمه‌تكردنی قوتابخانه‌و كۆمه‌ڵگا.
• پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ سه‌رپه‌رشتی كردنی به‌رنامه‌كانی په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان.
• پێكهێنانی كۆمه‌ڵی هاوبه‌شه بۆ لێكۆڵینه‌وه له كاروباری كۆمه‌ڵگای لۆكالێ.
• سه‌رپه‌رشتی كردن له كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م جومگه‌كانی قوتابخانه بۆ به‌كارهێنانی كۆمه‌ڵگای لۆكاڵی. دووه‌م: ئه‌وه‌ی مامۆستایان بۆیان هه‌یه پێی هه‌ڵبستن:
• چاوپێكه‌وتنی خه‌ڵكی له كۆمه‌ڵگه‌كه‌دا و باسی كێشه‌كانی قوتابخانه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، كاری قوتابخانه‌یان پێبناسێنن و گیروگرفته‌كانی منداڵه‌كانیان بخه‌نه‌ڕوو، سیاسه‌تی قوتابخانه‌یان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه‌و وه شێوه‌ی جێبه‌جێ كردن و به ئامانج گه‌یشتنی چۆنه.
• سه‌ردانی ماڵی قوتابیان بكه‌ن و باوكان هانبده‌ن بۆ سه‌ردانی قوتابخانه.
• له‌كاتی پێویستدا نامه بۆ باوكان بنێرن. • به‌شداری كردن له‌هه‌موو جۆره چالاكییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای لۆكاڵی له هه‌موو جۆراو جۆره‌كانیدا به‌شداربێت كه یارمه‌تی گه‌یاندنی خزمه‌تكردنی قوتابخانه ده‌دات بۆ ناو كۆمه‌ڵگا. • به‌شداریكردن له ڕووپێوی و لێكۆڵینه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای لۆكاڵ.
• پێشكه‌شكردنی ئه‌نجامه‌كانی كاری قوتابخانه له سه‌ر رۆشنایی جێبه‌جێكردنی پێداویستی و ئارزه‌ووه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
• هه‌وڵدان بۆ تێگه‌یشتنی ئه‌و ژینگه‌یه‌ی قوتابیان تێیدا ده‌ژین، وه شاره‌زابوون له سه‌رجه‌م بواره‌كه‌دا. سییه‌م: ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای لۆكاڵی بۆیان هه‌یه پێیهه‌ستن:
• سه‌ردانی قوتابخانه بكه‌ن و شاره‌زایی چۆنیه‌تی كاره‌كانی بن، ئاماده‌ی پیشانگاو ئاهه‌نگه‌كانیان بن. • گوزارش له‌ڕاو بۆچوونه‌كانیان بكه‌ن سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی قوتابخانه‌كه، داوای زانیاری ده‌رباره‌ی قوتابخانه‌و به‌رنامه‌كه‌ی بكه‌ن، ئاگاداری ڕاپۆرته شیاوه‌كانی قوتابخانه بن.
• تێبینیان له‌سه‌ر باری بینیاو ته‌لاری قوتابخانه‌كه‌و كه‌ل و په‌له‌كانی هه‌بێت، وه تێبینیه‌كانیان ئاراسته‌ی قوتابخانه‌كه بكه‌ن و به‌شداربن له به‌رپرسیاری و كاركردندا.
• ئاماده‌بوونیان له‌سه‌رجه‌م چاڵاكیه‌كانی قوتابخانه‌دا، به‌شداربن له به‌رنامه‌كانی به‌پێی توانا.
• قوتابخانه به خه‌ڵك بناسێنن كه پێداویستێكی زانستی و فێرخوازیه ئه‌وه‌ش به به‌شداری كردن له كۆڕ‌و ئه‌نجومه‌نه جۆراو جۆره‌كانی قوتابخانه بكه‌ن بۆ یارمه‌تی دانی له پلاندانان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه خزمه‌ت گوازرییه‌كانی ژینگه.
صدرالدين زرار صالح
ياريده ده رى سه رپه رشتيارى يه كه مى ئاماده يى و پيشه يى سه نته رى هه ولير
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: