کۆبوونەوەی بەڕێوەبەڕی پەروەردە و یەکەی سەرپەرشتیاری بەڕێوەچوو
رۆژی دووشەممە ڕیکەوتی ٢\١٠\٢٠١٧ ،بەئامادەبوونی بەرێز مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور و سەرپەرشتیارانی پەروەردەی مەخموور بەڕێوەچوو.
لەم کۆبوونەوەیەدا کە هاوکاتە لەگەڵ دەست پێکی یەکەمین زەنگی ساڵی نوێی خوێندن زیاتر جەخت لەسەر ڕیکخستنی میلاکی قوتابخانەکان و چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان کرایەوە ،هەر لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەکاری زیاتر کرا بۆ کردنەوەی قوتابخانە لەو ناوچانەی کە لەژێر دەستی تیرۆرستانی داۆش رزگار دەکرێنەوە و رزگار دەکرێن لە رۆژانی داهاتوو ،سەرپەرشتیاران بە تێبینی و رێنماییەکانیان ئامادەکاری تەواویان ڕاگەیاند بۆ بەڕێکردنی ساڵێکی پڕ لە ئارامی و ئاسودەی بۆ قوتابیان و مامۆستایان .
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
کۆبوونەوەی بەڕێوەبەڕی پەروەردە و یەکەی سەرپەرشتیاری بەڕێوەچوو
Reviewed by Unknown
on
8:33:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: