Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بیردۆزێکی زانستی هۆکینگ پێگەی زانکۆی کامبریدجی لەکارخست

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی گاردیان، بەهۆی داواکاری زۆری خەڵکی لەسەر دەقی نامەیەکی دکتۆرای ستیڤن هۆکینگ کە باس لە فراوانبوونی گەردوون دەکات، پێگەی زانکۆی کامبریدج بۆ ماوەیەک لەکارکەوتووە.

وتەبێژی زانکۆکە رایگەیاندووە، تەنها لەماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٦٠ هەزار جار هەوڵی داگرتنی ئەو بیردۆزەی ستیڤن هۆکینگ دراوە.

ستیڤن هۆکینگ ئەو بیردۆزەی لە ساڵی ١٩٦٦ لەژێرناوی (تایبەتمەندییەکانی فراوانبونی گەردوون) ئامادەکردووە و بۆ یەکەمجارە بڵاوکردنەوەی لەلایەن زانکۆی کامبریدجی بەڕیتانییەوە دەخرێتە بەردەم خەڵکی.

ستیڤن هۆکینگ زانای بەناوبانگی بواری فیزیا لە ساڵی ١٩٤٢ لە شاری ئۆکسفۆرد لە بەڕیتانیا لەدایکبووە، لە زانکۆی ئۆکسفۆرد بڕوانامەی دکتۆرای لە گەردوونناسی بەدەستهێناوە، چەندین بیردۆزی لەو بوارەدا هەیە، بەڵام لەسەردەمی لاویدا تووشی نەخۆشییەکی دەگەمەن بووە و لە ماوەی چەند ساڵێکدا دەست و پێیەکانی لەکارکەوتوون و توانای قسەکردنیشی لەدەستداوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بیردۆزێکی زانستی هۆکینگ پێگەی زانکۆی کامبریدجی لەکارخست Reviewed by Unknown on 5:05:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.