وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستێک لە سەرۆکایەتى زانکۆى کۆیە ڕادەگەێنێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە چوارچێوەی ڕێنماییەکاندا پۆستى (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی کۆیە بۆ کاروباری دارایی ) لە سەرۆکایەتی زانکۆی كۆیه بۆ جارى دوەم ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی تێدایە دەتوانێت لە ماوەی دیاریکراودا (c.v) و داواکارییەکەی پێشکەش بکات ، تا ناوی لە لیستی خوازیاراندا تۆمار بکرێت .
مەرجەکان:
هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرا بێت.
ناونیشانی زانستی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
خزمەتی زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینی /
چانسی زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەی کە دیدو بۆچون و بەرنامەی کار و چالاکییەکانی خۆی پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنی زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی کە پۆستەکەی وەردەگرێت.
زمانی ئینگلیزی و بەکارهێنانی کۆمپیوتەر هەلی زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
دواکات بۆ پێشکەشکردنی (c.v) و پوختەی ڕاژە کۆتایی دەوامی ڕێکەوتی(١٩/١٠/٢٠١٧) ڕۆژی پێنچ شەممە دەبێت.
پێویستە پوختەی ڕاژەی لەلایەن بەرپرسی یەکەمی فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت، کە وێنەیەکی هاوپێچە .
هەر بەڕێزێک ئارەزوی هەیە و مەرجەکانی سەرەوەی تێدا بەدی دەکڕێت دەتوانی (c.v) و پوختەی ڕاژەی ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕەوانە بکات.
VACANT POSTMinistry of Higher Education and Scientific ResearchAPPLICATION DEADLINE2017-10-19EMAIL ADDRESSjobs@mhe-krg.orgCITYErbilSTATE/PROVINCEسەرۆکایەتى زانکۆى کۆیەCOUNTRYIraq
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw
ليست هناك تعليقات: