Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئامۆژگاری بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی كه‌ تازه‌ دێنه‌ كۆلێژ

زانکۆ قۆناغێکی نوێیە بۆ خوێندکار و ژینگەیەکی تەواو جیاوازە لە قۆناغەکانی پێشووتری خوێندکار ( خوێندگا) لێرەدا خوێندکار لەگەڵ ئەوەی فێر ئەکرێت و زانیاری پێ ئەدرێت لەو بوارە یاخود لەو بەشەی تێدا ئەخوێنێت بەڵام ئەو چەند ساڵەی لە زانکۆیە هەلێکی زۆر باشە بۆوەی خوێندکار خۆی دروست بکات و کەسێتی و شەخسێتی خۆی بەهێز بکات زانیاری و مێشکی خۆی فراوان بکات دەربارەی کۆمەڵێک شتی زۆر گرنگ کە یەک بە یەک باسیان ئەکەین ...
#وانەی یەکەم : "#هاوڕێەتی
خوشکی ئازیز برای من کە ئەم شتانە بە تۆ ئەڵێم مەرج نیە من خۆم هەموو ئەم شتانەم کرد بێت لە کاتی خوێندنمدا بەڵام ئەزموونی زۆرم لە زانکۆیە گەیاندمیە ئەوەی کە ئەم شتانە بە تۆ بڵێم بە گوێ کردنی من یاخوود بە گوێ نەکردن هیچ سوود و زیانێکی بۆ من نیە بەڵکو تەنها ئەوەی پێمە ئەمەوێت بیگەیەنم بە تۆی ئازیز، خوێندکارانی خۆشەویست تۆ یەکێک لەو شتە گرنگەگانەی کە لە زانکۆ پێی ئاشنا ئەبیت ئەویش دروستکردنی پەیوەندیەکی هاوڕێەتیە لەگەڵ ٥٠ بۆ ٦٠ کەسی جیاواز کە هەریەکەیان بیر کردنەوەیەکی هەیە هەریەکەیان جۆرێک لە هەڵسو کەوتیان هەیە کە مەرج نیە لەگەڵ تۆو کەسایەتی تۆ بگونجێت ئەمەش لە سەرەتادا تۆ نازانی بەڵکو بە پێی کات بۆت دەر ئەکەوێت بۆیە پەلە مەکەن لە دروستکردنی هاوڕێەتی هەوڵبەن لە سەرەتادا بە کەسەکان بناسن دواتر بڕیاری هاوڕێەتی بدەن لەگەڵیدا ، بە ئاشکراو بە ڕوونی پێتان ئەڵێم لە سەرەتا هەوڵمەیەن ئەو پەیوەندیە لەڕێگەی فەیسبووکەوە دروست کەن با ناردنی ئادد بە بێ ئەوەی هیچ بەرکەوتنێک و گفتووگۆ و قسەکردنێک هەبێت لە بەینتان ئەم حاڵەتە زیاتر ڕووبەڕووی کوڕان ئەبێتەوە کاتێک هەز بە ناسینی کچێک ئەکات حەز ئەکات پەیوەندی هاوڕێەتی لەگەڵ دروست کات ئیتر بە هۆی موعجیب بونەوە بێت یاخوود هەر هەستێکی کە ئەمەش شتێکی سروشتیە لە هەموو کوڕێک ڕوو ئەیات من ئامۆژگاری و ئەکەم پەلە مەکە لا ناردنی ئادد و مەسج لە ڕێگەی فەیسبووک بە پێی کات و زەمەن وای لێیەت شتەکە لەلای کەسی بەرامبەریش ئاسای ئەبێت بە هۆی ئەوەی ئێوە ٤ ساڵ پێکەوە ئەبن لەو ماوەیەشدا هەر جۆرێک بێت بەرکەوتنی ڕاستەوخۆتان ئەبێت ،، ئامۆژگاریەکی کەم بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە لە بەشە ناوخۆیەکان وەر ئەگیرێن تکایە لە سەرەتادا هەموو نهێنیەکانی ژیان خۆت بۆ هاوژوورەکان باس مەکە تا دڵنیا ئەبیت لە ناسینی متمانەکردن بە هاوژووەکەو ڕەنگە دواتر ئەو نهێنیانەی تۆ ببێت با خاڵێکی ڕەش لەسەر تۆو بە تێکچوون پەیوەندی تۆ لەگەڵ هاو ژوورەکەو لە دژت بەکاری بێنتەوە ....

ئامۆژگاری بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ی كه‌ تازه‌ دێنه‌ كۆلێژ Reviewed by Unknown on 9:49:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.