بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور:کەشتیکە دەگەیەنینە وێستگەی ئارامی و دڵنیایی ..!
لەپێشوازی ساڵی نوێی خوێندندا ..
مامۆستا عباس محمد:رۆژە سەخت و ناخۆشەکانمان تێپەڕاندوە و ناگەڕێینە دواوە ..
رۆژى دووشهم (٢\١٠\٢٠١٧)، زهنگى خوێندنى ساڵی خوێندنی 2017-2018ى لێدەدات و 150 ههزار قوتابی نوێ دەچنە پۆلى یهكهمى بنهڕهتى و خوێندنگهكانى كوردستانیش پێشوازی له ملیۆنێك و 700 ههزار قوتابی و خوێندكار بكهن.
بەم بۆنەیەوە مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی مەخموور لە لێدوانێکدا بە سایتی پەروەردەی مەخمووری ڕایگەیاند ( سەرەتا پیرۆزبایەکی گەرم لە قوتابیان و فێرخوازان دەکەم بەهیوام ساڵی نوێی خوێندن ساڵی خۆشی و کامەرانی و سەرکەوتنیان بێت ،ساڵی فێربوون و درێژەدانی ئامانجەکامان بێت لە بنیاتنانی بناغەیەکی پتەوی رۆشنبیری و مەعریفە و نەخوێندەواری لە کۆمەڵگای کوردستاندا، دەستی یەکە بەیەکەی مامۆستایانی ماندوو نەناس و فەرمانبەران دەخوازم ،ئەوان بەو دڵسۆزییەی لە ناوەندەکان خوێندن دەینوێنن سەلماندوویانە پیشمەرگەیەکی راستەقینەی پاراستنی دەسکەوتەکان و بەرەوپیشچوونەکانن )
مامۆستا عباس محمد:قوتابخانەمان لە هەموو ناوچە ئازادکراوەکانی دەستی داعش کردۆتەوە
بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور لە درێژەی قسەکانیدا گووتی ( ئێمە لە بەڕێوەبەڕایەتی پەروەردەی مەخموور بەهاوکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ وەرزی نوێی خوێندن بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە پیشوازی لە قوتابیان و خوێندکاران بکەین و هەموو پێداویستیەکانی قوتابی دابینکراوە ، هەروەها توانیومانە هەموو ئەو ناوەندانەی خوێندن جارێکیتر بکەینەوە کە ساڵانی پێشوو بەهۆی پەلاماری تاریک پەرستان بەشێکیان داخربوون لەم ساڵی نوێی خوێندن لەهەموو گوندێکی دوورە دستیشەوە قوتابخانەمان کردۆتەوە هاوشانی پێشمەرگە قارەمانەکان رۆڵمان دەبێت لە ئاوەدانی و بڵاوکردنەوەی ئاشتی و پێکەوە ژیان لەناوچەکە لەرێگای ناوەندەکانی خوێندن،جارێکیتر بۆ دۆست و دوژمنمان سەلماند ئێمە میللەتێکین حەزمان لە ئاشتی و پێکەوەژیان و ئاوەدانی و خوێندەواری و مەدەنیەتە و دژی جەهل و خورافیات و رق و تۆڵەین )
بەرێوەبەری پەروەردەی مەخموور:کەشتیکە دەگەیەنینە وێستگەی ئارامی و دڵنیایی ..!
لەکۆتاییدا لە وەزی نوێی خوێندن مامۆستا عباس محمد گووتی ( لە نزیکەوە لە موعانات و کێشە و گرفتی سەرپەرشتیاران و مامۆستایان و فەرمانبەران تێدەگەین و رۆژانە خۆمان رووبەرووی دەبینەوە لە دوایی ئەو قەیرانە سەختەی بەسەرماندا هات،بەڵام رۆژە سەختەکانمان تێپەڕاندووە و زۆر کەممان ماوە، بەهیوایین لەماوەیەکی کەمدا زاڵبین بەسەر کێشەکانیتر و بار و گوزەرانی خەڵک و فەرمانبەران زۆر باشتر بێت،بێگومانیشم ناگەرێینەوە دواوە و رۆژە سەخت و ناخۆشەکانمان تێپەڕاندووە ،جارێکیتر جەخت لەوە دەکەینەوە ئامانجێک کە بۆ خۆشبەختی کۆمەڵگا لە کۆڵمان هەڵگرتووە بەردەوام دەبین و هەموو هەوڵ و کۆششێکی خۆمان دەخەینەگەڕ تا کەشتیەکە دەگاتە وێستگەی ئارامی و دڵنیابوون و هیج ئاستەنگێک ساردمان ناکاتەوە..! )
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: