Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕونکردنەوەیەک_بۆ_بەشی_ئایتی لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی (IT)

ئەم بەشە ساڵی پار کرایەوە خوێندکاری بە زانکۆلاین وەرگرت بە کەمترین نمرەی ٥٦٠.
بەڵام ئەمساڵ سەرۆک بەش بە باشی زانی ببێ بە ڕاستەوخۆ لەبەر ئەم هۆکارانە:
۱ـ خوێندن بە زمانی ئینگلیزیە :لەبەر ئەوەی ساڵی پار کۆمەڵێک خوێندکار وەرگیران بە ئینگلیزییەکی خراپەوە بۆیە بەشەکە ڕوبەڕوی کێشە بوییە وە چونکە ئەبوایە بە ئینگلیزی دەرس شەرح بکرێ بەمەش کێشە بوو بۆ ئەو خوێندکارانە کە ئینگلیزیان باش نەبوو ،بۆیە یەکێک لە مەرجە سەرەکییەکانی ئەمساڵی وەرگرتنی زانینی ئینگلیزییەو بەرزی دەرەجەی ئینگلیزیە کە لە ۸٠بەڕەو ژور ئەبێ .
۲ـ بیرکارییەکی باش :ئەم بەشە چونکە لە دوو مەرحەلەیا بیرکاری ئەخوێنرێ لەبەر فێربونی نوسینی پڕۆگرام بۆیە ئەبێ بیرکارییەکی باش بزانی تا لە پڕۆگرامین زیرەک بی و فێربی. بۆیە مەرجی وەرگرتن بیرکاریشی تیایە
۳ـ وانەی فیزیا :بۆ ئەوەی تێبگەی لە بەشەکە بەشێوەیەکی عام و سەرسام و نەحەپەسێی بە هەندێ شت پێویستە فیزیاش باش بێ بەس زۆر بەشی فیزیکی ناخوێنێ.
بە کورتی ئەمە هۆکاری ئەو مەرجە بەرزانەی بەشەکەیە کە دایانناوە .
ئەوەندەی من بزانم تەنها ٤٠ـ٥٠خوێندکار وەردەگرن ئەگەر زیادی نەکەن.
باشی بەشەکە :
بەکورتی ئینگلیش فێر ئەبی ،وە هەرشوێنێ کۆمپیوتەر هەبێ ئیشی ئەم بەشەی لێ ئەبێ .
بە هیوای سودبینین و وەرگیران لەو بەشە .
تب/تاقیکردنەوە لەم بەشە بە زمانی ئینگلیزی ئەبێت.


ڕونکردنەوەیەک_بۆ_بەشی_ئایتی لە زانکۆی سلێمانی کۆلێژی بازرگانی بەشی (IT) Reviewed by k on 11:47:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.