قەڵادزێ: لە پێشبڕکێی نێوان ٢ ئۆتۆمبیل ٢ منداڵ دەبنەژێرەوەو گیان لەدەست دەدەن
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە گەڕەکی راپەڕینی قەڵادزێ دوو منداڵ گیان لەدەست دەدەن، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕینیش دەڵێت “بەهۆی رووداوەکە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوە و هەردووکیان ئامۆزای یەکدین”. ” رۆژی یەکشەممە (10-9-2017) لەنزیک بنکەی نەخۆشخانەی راپەڕینی قەڵادزێ پاش ئه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری ( كیا/سیراتۆ) و ( پیكاب/ نیسان) پێشبڕكێ ده‌كه‌ن دوو منداڵیان به ناوه‌كانی ( هـ . س . ب ) ته‌مه‌ن پێنج ساڵان و ( م . ع . ع ) ته‌مه‌ن شەش ساڵان دەشێلن و هه‌ردووكیان گیان لەدەست دەدەن”. گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت “دوای رووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتن و بنكه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ده‌ستبه‌جێ هه‌ردوو شۆفێره‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به گوته‌ی خۆیان پێشبڕكێیان كردووه و دواتر كۆنترۆڵیان له‌ده‌ستداوه”. بەگوتەی شۆڕش ئیسماعیل، دوای گه‌یاندنی ته‌رمی منداڵه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ و پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كانیان راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌یان كرایه‌وه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
نووسراوه له‌لایه‌ن
zankoline
قەڵادزێ: لە پێشبڕکێی نێوان ٢ ئۆتۆمبیل ٢ منداڵ دەبنەژێرەوەو گیان لەدەست دەدەن
Reviewed by Unknown
on
8:01:00 م
Rating:

ليست هناك تعليقات: