Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مامۆستایانی ناڕازی بایكۆت دە‌كە‌نە‌وە‌

مامۆستایانی ناڕازی بایکۆت دەستپێدەکەنەوە
مامۆستایانی ناڕازی لەبارەی ئەو وادەیەی لەلایەن پەروەردەکانەوە بۆ پەیوەندیکردنی مامۆستایان بەخوێندنگەکان دیاریکراوە، ڕونکردنەوە دەدەن و ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازیش ڕایدەگەنێت: ئەگەر لەخۆپیشاندنی 10 ئەیلول وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە، خۆپیشاندان و بایکۆتی خوێندن بۆ ئەمساڵی خوێندن بەردەوام دەبێت.
مامۆستا سادق ھەڵەدنی، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی، ڕایگەیاند: مامۆستایانی ناڕازی لە 10 ی ئەیلول خۆپیشاندانێک ئەنجامدەدەن و بۆ ئەومەبەستەش داوادەکەین ھاوڵاتیان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەس و کاری خوێندکاران بۆ پشتیوانی داواکاریەکانی مامۆستایان ئامادەی خۆپیشاندانەکە بکەن.
وتیشی:” ئەو وادەیەی لەلایەن پەروەردەکانەوە بۆ پەیوەندیکردنی مامۆستایان بە خوێندنگەکانیانەوە دیاریکراوە، کاریگەری لەسەر خۆپیشاندانەکان نابێت و مامۆستایانیش سەربەستن بۆ ئامادەبونیان لەخوێندنگەکان لەڕۆژی پەیوەندیکردنیان.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ئاشکراشیکرد، ھیوادارین حکومەت لەخۆپیشاندانەکەی 10 ئەیلول بەدەنگ داواکارییەکانمانەوە بێت و چارەسەری کێشەکانی مامۆستایان بکرێت، ئەگەر وەڵاممان نەدرێتەوە، لەسەرەتای دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن بەچەندین چالاکی مەدەنی و خۆپیشاندان بایکۆتی پرۆسەی خوێندن دەکرێت تا چارەسەرکردنی داواکارییەکانی مامۆستایانیش بەردەوام دەبین.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Raw Raw

مامۆستایانی ناڕازی بایكۆت دە‌كە‌نە‌وە‌ Reviewed by Unknown on 1:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.