Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

به‌م جۆره‌ به‌ ئاسانی مۆبایله‌كه‌ت خێرا خێرا بكه‌

زۆرجار لە كاتی بەكارهێنانی مۆبایلە زیرەكەكانماندا تووشی ئاستەنگ دەبین، لە ناكاو ئەپڵیكەیشنێك كار ناكات یان مۆبایلەكە بە شێوەیەكی گشتی خاو دەبێتەوە، دەبێت هۆكاری ئەو حاڵەتە چی بێت ؟؟

بەپێی راپۆرتی ئاژانسێكی ئەڵمانی، زۆرجار كە تووشی خاوبوونەوەی مۆبایل یان ئەپڵیكەیشنێكی دیاریكراو دەبین، ئەو كاتانەیە كە زۆر پێویستمان پێیەتی، بەڵام ناتوانین دەم و دەست بەسەر گرفتەكەدا زاڵ بین، بۆ ئەوەی ئەو كێشەیە چارەسەر بكەین پێویستمان بە چەند هەنگاوێكە.

یەكەم: سیستەمی مۆبایلەكەت، جا ئەندرۆید بێت یان ئای ئۆ ئێس یان هەر سیستەمێكی تر، ناوبەناو پێویستی بە نوێكردنەوە (ئەپدەیت یان ئەپگرەیت) هەیە، بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكیش نۆتیفیكەیشن و ئاگاداركردنەوەت پێدەگات، بەڵام زۆربەی جار پشتگوێی دەخەین، ئەوەش كارێكی هەڵەیە، پێویستە ناو بەناو سیستەمەكە ئەپدەیت یان ئەپگرەیت بكەینەوە بۆ ئەوەی سیستەمەكە یان ئەپڵیكەیشنەكان بە رێك و پێكی كار بكەن.

دووەم: ناو بە ناو پێداچوونەوە بەو ئەپڵیكەیشن و بەرنامانەدا بكەن كە لەسەر مۆبایلە زیرەكەكەش ئینستاڵت كردون، تەنانەت پێداچوونەوەش بكە بەو بەرنامانەی لە ناو سیستەمی مۆبایلەكەدا جێگیرن، بزانە كامیان بەكاردەهێنیت و كامیانت پێویست نییە. هەوڵ بدە ئەو بەرنامەو ئەپڵیكەیشنانە بسڕەوە یان ریموڤی بكە كە پێویستت پێیان نییە یان زۆر سوودیان لێوەرناگریت.

سێیەم: هەندێك جار باكگراوەندو وێنەی جوڵاو لەسەر مۆبایلە زیرەكانمان دادەبەزێنین كە مۆبایلەكە قورس و خاو دەكاتەوە، راستە ئەو باكگراوەندو وێنانە جوان و سەرنجڕاكێشن، بەڵام زۆربوون و مانەوەیان بۆ ماوەیەكی درێژ كێشەت بۆ دروست دەكەن، ناو بە ناو پێداچوونەوە بكەو بیانسڕەوە.

چوارەم: جار جار تەماشای میمۆری مۆبایلەكەت بزانە چەندی پڕ بۆتەوەو چەندی ماوە، جار جار وێنەو ڤیدیۆكانت لە مۆبایلەكەت بەتاڵ بكە، هەوڵبدە بیخەیتە سەر هارد دیسك یان كۆمپیوتەرەكەت یان فلاش میمۆری یان ئەو سایتانەی بە خۆڕایی بوارت دەدەن وەك درۆپ بۆكس و گۆگڵ درایڤ.

پێنجەم: وەك هەر ئامێرێكی تر، مۆبایلە زیرەكەكانیش پێویستیان بە پشوودان هەیە، باشتر وایە رۆژانە یان چەند رۆژێك جارێك مۆبایلەكانمان بكوژێنینەوە یان ریستارتی بكەین.

شەشەم: ئەگەر ئەو هەنگاوانەی پێشەوە نەبوونە مایەی ئەوەی مۆبایلەكە زیرەكەكەت لە رووی خێراییەوە وەك جارانی لێبێتەوەو بتوانیت سوودی لێوەبگریت، باشتر وایە مۆبایلەكە بگەڕێنیتەوە بۆ فاكتۆری مۆد كە دەگەڕێتەوە ئەو بارەی كە تازە لە كارگەوە دەرچووە، لەوەشدا دەبێت وریا بین، چونكە بەوە هەموو وێنەو ڤیدیۆ و ئەپڵیكەیشن و داتاكانمان دەسڕدرێنەوە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

به‌م جۆره‌ به‌ ئاسانی مۆبایله‌كه‌ت خێرا خێرا بكه‌ Reviewed by Unknown on 12:08:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.