Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ مامۆستایان خه‌رج ده‌كرێت و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه‌

بڕیاروایه‌ له‌ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ به‌دواوه‌ چه‌ند شایسته‌یه‌كی‌ دارایی بۆ مامۆستایانی‌ زانكۆی سلێمانی‌ خه‌رجبكرێت، سه‌رۆكی‌ زانكۆی سلێمانی‌ به‌وه‌كاله‌ت ئاشكراشیده‌كات، “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ خه‌زێنه‌ به‌ڵێنی خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌یداوه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌شایسته‌ی‌ دارایی چه‌ند مامۆستایه‌ك”.

د.ڕه‌زا حه‌سه‌ن سه‌رۆكی‌ زانكۆی سلێمانی‌ به‌وه‌كاله‌ت له‌لێدوانێكدا به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، “به‌هۆی سیستمی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌وه‌ به‌شێكی‌ زۆری‌ مامۆسایانی‌ زانكۆی سلێمانی‌ مانگانه‌ 75% پاشه‌كه‌وت له‌موچه‌كانیان ده‌كرێت”.

وتیشی:”تائێستا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باس له‌وه‌نه‌كراوه‌، ئه‌گه‌ر سیستمی‌ نوێی موچه‌ دابنرێت، ڕه‌چاوی‌ مامۆستایان ده‌كرێت و جیاكاری له‌موچه‌كانیان ده‌كرێت”.

سه‌رۆكی‌ زانكۆ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر سیستمی نوێی موچه‌ دابنرێت، “پێویسته‌ ڕه‌چاوی‌ چه‌ند پله‌یه‌كی‌ مامۆستایان هه‌یه‌ بكرێت، بۆنمونه‌ پله‌ی‌ زانستی‌  و پایه‌ی‌ مامۆستایانی زانكۆ كه‌ به‌هۆی ئه‌م سیستمه‌وه‌ ته‌واو ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌یان بڕدراوه‌”.

ئه‌وه‌شی‌ وت:”بڕیاره‌ له‌ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ به‌دواوه‌ چه‌ند شایسته‌یه‌كی‌ دارایی مامۆستایان هه‌یه‌ خه‌رجبكرێت كه‌ تاییه‌ته‌ به‌خه‌رجی‌ ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ ئه‌ركی‌ سه‌رپه‌رشتیاریی و نامه‌ی‌ دكتۆراو پاره‌ی‌ چاپی ئه‌و نامانه‌یان له‌ئه‌ستۆدابوو، له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ خه‌زێنه‌شدا به‌دوداچونمان كردوه‌و بڕیاره‌ له‌ڕۆژی‌ شه‌ممه‌ به‌دواوه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ خه‌رجبكرێت”.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ مامۆستایان خه‌رج ده‌كرێت و ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه‌ Reviewed by Xwendga Kurdish on 10:37:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.