Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

جگەرەکێشان و نەخۆشیەکانی دڵ هێندەی جەنگەکان مرۆڤ لەناودەبات

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی پزیشکی جگەرەکێشان و نەخۆشیەکانی دڵ هێندەی جەنگەکان مرۆڤ لەناودەبات لەماوەی ساڵێکدا.
بۆ زیاتر بەدەستهێنانی زانیاری دەربارەی ئەو نەخۆشی و هۆکارانەی دەبێتە هۆکارێک بۆ مردنی مرۆڤەکان، لێکۆڵینەوەیەکی پزیشکی ئەنجام دەدرێت بەناوی “بارگرانیەکانی جیهان بۆ نەخۆشی” کە لە پێگەی al-Arabiya بڵاوکراوەتەوە و لە ئەنجامدا دەرکەوتووە لەساڵی ڕابردوو جگەرەکێشان بەتەنها 7 ملیۆن کەسی کوشتووە، هاوکات 10 ملیۆن کەس بەهۆی نەخۆشیەکانی دڵەوە گیانیان لەدەستداوە، ئەم رێژەیەش هاوشێوەی رێژەکانی کوشتنی مرۆڤە لە جەنگەکاندا.
توێژینەوەکە نزیکەی 2500 کەس بەشداری تێداکردووە لە 130 وڵاتی جیاوازەوە، لەلایەکی دیکەوە دەرکەوتووە خواردنی خراپ و ناتەندروست و نەخۆشیەکانی مێشک لە باوترین نەخۆشیەکانی ئێستان لە جیهاندا و لە 20% خەڵک بەهۆی خواردنی خراپەوە ژەهراوی بوون و مردوون لە ساڵی ڕابردوودا.
هەر بەپێی زانیاریەکان نەخۆشیەکانی مێشکیش لەبەشێکی زۆری ناوچەکانی جیهان و کۆمەڵگاکان رووی لە زیادبوون کردووە، نزیکەی ملیارێک مرۆڤ لە ساڵی 2016 تووشی نەخۆشیەکانی مێشک ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر بوون. 


نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

جگەرەکێشان و نەخۆشیەکانی دڵ هێندەی جەنگەکان مرۆڤ لەناودەبات Reviewed by Unknown on 5:10:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.