پارێزگای سلێمانی:کەرنەڤاڵی نەخێر لە ئێستادای مەلحەبەکەی سلێمانی مۆڵەتی یاسایی نیە
پارێزگای سلێمانی:کەرنەڤاڵی نەخێر لە ئێستادای مەلحەبەکەی سلێمانی مۆڵەتی یاسایی نیە رووداو – سلێمانی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەك لەبارەی بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵێک لەشارەکە بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیێنێت “ئەم چالاكییە مەدەنی و سیاسییەی بڕیارە لە یاریگای سلێمانی ئەنجام بدرێت بەناوی (كەرنەڤاڵی نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم)، هیچ مۆڵەتێكی یاسایی وەرنەگرتووە”. لە راگەیێندراوێکدا کە رۆژی (7-9-20017) بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بەوەدراوە “ماوەیەكە لێرەو لەوێ باس لە ئەنجامدانی كەرنەڤاڵێك بۆ (نەخێر لە ئێستادا) لە یاریگای سلێمانی دەكرێت، ئەم كەرنەڤاڵە لە بەشێك لە راگەیاندنەكاندا وەك كەرناڤاڵی (نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم) و لە شوێنی دیکە بە مەراسیمی كردنەوەی یاریگای سلێمانی ناو دەبرێت”. پارێزگای سلێمانی لەبارەی بەڕێوەچوونی کەرنەڤاڵەکە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە “بۆ هەرچالاكییەكی مەدەنی و سیاسی پێویستە لە پارێزگای سلێمانی مۆڵەت وەربگیرێت، بەڵام ئەم چالاكییە مەدەنی و سیاسییەی بڕیارە لە یاریگای سلێمانی ئەنجام بدرێت بەناوی (كەرنەڤاڵی نەخێر لە ئێستادا بۆ ریفراندۆم)، هیچ مۆڵەتێكی یاسایی وەرنەگرتووە، بۆیە بەرپرسیارێتی هەر كارو كاردانەوە و رووداوێكی نەخوازراو دەكەوێتە ئەستۆی ئامادەكارانی ئەم چالاكییە”.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
پارێزگای سلێمانی:کەرنەڤاڵی نەخێر لە ئێستادای مەلحەبەکەی سلێمانی مۆڵەتی یاسایی نیە
Reviewed by Unknown
on
9:35:00 ص
Rating:

ليست هناك تعليقات: