Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: پێویستە پێش دەسپێکی ساڵی خوێندن گوزەرانی مامۆستایان چاک بکرێـت

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ئاشکرای کرد، لە پێناو بەڕێوەچوونی پڕۆسەی خوێندنی (2017 – 2018)، چەند داواکارییەکیان ئامادەکردوە بۆ ئەوەی پێش ھاتنەوەی دەوامی ساڵی خوێندن، بە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بدەن.

 

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕاگەیاند: “گرنگترین بڕیار و راسپاردەکانی کۆبوونەوەی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان کە رۆژی دووشەممە 11/9/2017 لە شاری کەرکووک بەڕێوەچوو، بە زۆرینەی دەنگ جگە لە نوێنەری (بزوتنەوەی گۆران، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی) چەند خاڵێکمان پەسندکرد”.

 

دەربارەی گرنگترین ئەو خاڵانەی پەسندیان کردوە، سەرۆکی یەکێـتیی مامۆستایانی کوردستان، ئەوەشی خستە روو کە ئەگەر پێش بەرواری 1/10/2017، واتە پێش ھاتنەوەی دەوامی خوێندنی قوتابخانەکان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھیج ئاماژەیەکی بە چاککردنی گوزەرانی مامۆستایان نەکرد، ئەوا مەکتەبی سکرتاریەت بڕیاری گردبوونەوەی مامۆستایان دەدات.

 

جەختیشی لەوە کردەوە کە بەیاننامەیەکیش دەردەکەین کە گرنگترین خاڵەکانی باسی باشکردنی باری ژیان، گوزەرانی مامۆستایان، لابردنی پاشەکەوتی مووچە و رەخساندنی ئیمکانیەتی دارایی پێویست بۆ ھەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە بکات.

 

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، بۆ (باسنیوز)، گوتیشی: “بەدەر لەوەش وا دەکەین کە بە ھاوکاریی پەروەردەکان پڕۆژەیەک بۆ بەڕێوەچوونی دەوام و ڕێکخستنی میلاکی قوتابخانەکان ئامادە بکەین، ھەروەھا ھەوڵ دەدەین لە زووترین کاتدا ھەڵبژاردنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان بکەین کە ماوەی سێ ساڵ لە وادەی خۆیدا دوا کەوتووە.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان: پێویستە پێش دەسپێکی ساڵی خوێندن گوزەرانی مامۆستایان چاک بکرێـت Reviewed by Unknown on 5:18:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.