Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سەردانی شاندی كۆمسیۆنی باڵا بۆ پەروەردەی مەخموورو كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەكان

پێشنیوەرۆی رۆژی یەكشەممە بەرواری ١٧-٩-٢٠١٧ شاندێكی كۆمسیۆنی باڵای كوردستان سەردانی پەروەردەی مەخمووریان كرد بۆ مەبەستی پێراگەیاندنی نوێترین زانیاری و رێنمایی لەبواری ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدان بۆ ریفراندۆم. هەر بۆ ئەم مەبەستە شاندی كۆمسیۆن بەیاوەری رزگار محەمەد قایمقامی قەزای مەخموور لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەكانی سنووری پەروەردەی مەخموور لەهۆلی چالاكی قوتابخانەكان كۆبوونەوە. لەم كۆبوونەوەدا ناوی ئەو قوتابخانانە دیاریكرا كە پرۆسەی دەنگدانیان تێدا ئەنجامدەدرێت و بۆ هەر قوتابخانەیەك بەرێوەبەرو یاریدەدەرو هەشت مامۆستایان تەرخانكرد كەوا بڕیارە لە سنووری قەزای مەخموور لە ٢٣ شوێنی دیاریكراو ئەم پرۆسەیە ئەنجامبدرێت و ئاسانكاری تەواو بۆ سەرجەم دەنگدەران كراوە بۆ ئەوەی لەنزیكترین شوێن دەنگی خۆیان بدەن. لەلایەن خۆشیانەوە شاندی كۆمسیۆن سوپاسی پەروەردەی مەخمووریان كرد بۆ هەماهەنگی و هاوكاری كۆمسیۆن لەدەستنیشانكردنی ناوی بەرێوەبەرو یاریدەدەرو دابینكردنی مامۆستای پێویست بۆ ئەنجامدانی پرۆسەی دەنگدان و سەرخستنی ئەم پرۆسە گرینگە كەوا بڕیارە لەرۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٧ ئەنجام بدرێت. ئامادەكردنی هەواڵ و وێنە: بەختیار محەمەد



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur

سەردانی شاندی كۆمسیۆنی باڵا بۆ پەروەردەی مەخموورو كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرجەم بەرێوەبەری قوتابخانەكان Reviewed by Unknown on 8:57:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.