Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پاره‌ى وانه‌بێژیى (5) مانگ ده‌درێته‌ مامۆستایانى وانه‌بێژ

په‌روه‌رده‌ى شارى دوكان، به‌ دوو قۆناغ  پاره‌ى پێنج مانگى وانه‌بێژى بۆ مامۆستایانى سنووره‌كه‌ خه‌رج ده‌كات، به‌وه‌ش ته‌واوى پاره‌ى پێنج مانگى خوێندنى 2016_ 2017ى سنووره‌كه‌ ته‌واو ده‌بێت.

شاڵاو دوكانى، له‌ ڕاگه‌یاندنى په‌روه‌رده‌ى دوكان له‌ لێدوانێكدا به‌ سایتی (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: “ئاگادارى به‌ڕێوه‌به‌رى ئه‌و خوێندگایانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ مامۆستاى وانه‌بێژیان هه‌یه‌، له‌  سێشه‌ممه‌وه‌ ( 12 / 9 / 2017) سه‌ردانى به‌شى ژمێریاى بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى پاره‌ى وانه‌بێژى مانگه‌كانى (1 ، 2 ، 3 ،4)ى 2017”.

گوتیشى: “هه‌فته‌ى داهاتووش كرێى وانه‌بێژى بۆ مانگى (5)ى ئه‌مساڵ خه‌رج ده‌كرێت”.

ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ به‌ دابه‌شكردنى پاره‌ى وانه‌بێژى ئه‌و پێنج مانگه‌، پێدانى كرێى ته‌واوى ساڵى خوێندنى (2016 – 2017) به‌ مامۆستایانى وانه‌بێژ ته‌واو ده‌بێت و له‌ ساڵى نوێوه‌ كار به‌ بڕیارى نوێى وه‌زاره‌تى دارایى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كرێت.

زیادكردنى كرێى وانه‌بێژیه‌ به‌جۆرێك ده‌بێت بۆ مامۆستاى دامه‌زراو (به‌كالۆریۆس: 3 هه‌زار دینار) و ( دبلۆم: 2 هه‌زار دینار)، بۆ ده‌رچووى دانه‌مه‌زراو ( به‌كالۆریۆس : 4 هه‌زار دینار ) و (دبلۆم: 3 هه‌زار دینار)ـه‌.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

پاره‌ى وانه‌بێژیى (5) مانگ ده‌درێته‌ مامۆستایانى وانه‌بێژ Reviewed by Unknown on 5:33:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: