زەوی بەسەر مامۆستایان دابەش دەكرێت پیرۆزە دوای چەندین ساڵ چاوەڕوانی
له‌شاری سلێمانی دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا ده‌ستپێده‌كات و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش له‌وباره‌یه‌وه ڕونكردنه‌وه ده‌دات، ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ئاشكرایده‌كات، “له‌م هه‌فته‌یه‌دا 700 پارچه زه‌وی به‌مامۆستایان ده‌درێت”.
سه‌لمه فاتیح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێكدا بهSNNی ڕاگه‌یاند، “پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو 17ی ته‌مموزی 2017 زه‌وی به‌سه‌ر 700 مامۆستای زانكۆی سلێمانیدا دابه‌شده‌كرێت، زه‌ویه‌كانیش ده‌كه‌ونه ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسی شاری سلێمانی”.
وتیشی:”دوای ئه‌وه‌ی لیژنه بۆ دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و مامۆستایانه‌دا پێكهێنراو وردبینی له‌ناوه‌كانیاندا كرا، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاماری سلێمانیه‌وه بڕیاردراوه پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه تیروپشك بۆ ناوه‌كان بكرێت و 700 پارچه زه‌وی به‌سه‌ریاندا دابه‌شبكرێت”.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، “ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌وه‌رگرتنی ئه‌و زه‌ویانه سودمه‌ند ده‌بن، ته‌نها مامۆستایانی زانكۆن و پێشتر له‌وه‌رگرتنی زه‌وی و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون سودمه‌ند نه‌بون”.
ئەم زەویانە مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە ناگرێتەوە
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: