سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان خه‌ڵاتی ڕێزلێنان ده‌به‌خشێته قوتابی ئاكار هیوا حامید سێیه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێم
ئه‌مرۆ به‌رواری 22-8-2017 سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدانی قوتابیانی كوردستان به‌یاوه‌ری لقی ئاماده‌ییه‌كان و لقی زانكۆ‌و په‌یمانگاكانی ڕێكخراوی گه‌شه‌پێدان ، به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كردن و به‌خشینی خه‌ڵاتی ڕێزلێنان له قوتابی ئاكار هیوا حامید كه توانی به كۆنمره‌ی 97.33 پۆلی 12 ئاماده‌یی ببڕێت و ببێته سێیه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان
له دیداره‌كه‌دا به‌ڕێز مامۆستا ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ر سكرتێری ڕێكخراو، وێڕایی پیرۆزبایی كردن له‌و قوتابییه سه‌ركه‌وتووه به‌ڵێنی پشتیوانی ڕێكخراوه‌كه‌ی دوپات كرده‌وه بۆ هاندان و هاوكاری قوتابیانی سه‌ركه‌وتوو هاوكات هیواشی خواست حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئاوڕ له قوتابیانی پێشه‌نگ و سه‌ركه‌وتوو بداته‌وه …
شایانی باسه ئاكار هیوا حامید نابینایه و له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كردبوو به‌و هۆیه‌وه ئه‌م دیداره له كاتی خۆی دواخرا .
نووسراوه له‌لایه‌ن
user post

ليست هناك تعليقات: