باوهرناكهی داهاتی فهیسبووك چهنده!
تێكڕای ڕێژەی قازانجی كۆمپانیای فەیس بووك لە چارەگی دووەمی ئەمساڵ بە بەراوورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بەرێژەی لە (%70) زیادی كردووە.
تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك یەكێكە لەو تۆڕە كۆمەڵایەتییانەی لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین بەكارهێنەری هەیە، دوای داخستنی نووسینگەی نیویۆركی كۆمپانیایەكە، داتاكانی چارەگی دووەمی ئەمساڵی بڵاوكردەوە.
كۆمپانیای فەیس بووك رایگەیاندووە، قازانجی پوختی چارەگی دووەمی ئەمساڵی گەیشتۆتە نزیكەی (3.09) ملیار دۆلار، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابرد وو بەرێژەی لە (%70) زیادی كردووە، قازانجی پوختی كۆمپانیاكە لە حوزەیرانی (2016)، (2.029) ملیار دۆلار بوو، فەیس بووك ڕایگەیاندووە، ژمارەی بەكارهێنەرە چاڵاكەكانی رۆژانەو مانگانە لە مانگی نیسان و حوزەیران بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیووە.
لەراگەیەنراوەكەدا تیشكخراوەتە سەر ئەوەی لە حوزەیرانی (2017) ەوە ژمارەی بەكارهێنەرانی رۆژانە بۆتە (1.032) ملیار كەس بەراورد لەگەڵ هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەرێژەی لە (%17) زیادی كردووە.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: