Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

پەیجی ڕۆژنامەی هاوڵاتی سوتێنرا

په‌یجى رۆژنامه‌ى هاولاتى سوتینرا ئه‌مرۆ په‌یجى رۆژنامه‌ى هاولاتى له‌ تۆرى كۆمه‌لایه‌تى فه‌یسبوك كه‌ خاوه‌نى 500 هه‌زار لایك بووه‌ سوتینرا، ئه‌وه‌ش له‌كاتیكدایه‌ دواى نزیكه‌ى 3 سال له‌ داخستنى رۆژنامه‌كه‌ و راگرتنى سایته‌كه‌، كیشه‌ له‌نیوان ستافى رۆژنامه‌كه‌ و خاوه‌ن ئیمتیازى رۆژنامه‌كه‌دا دروستبووه‌. به‌پیى زانیاریه‌كانى زانكۆلاین، هه‌ولیك هه‌یه‌ بۆ به‌كارخستنه‌وه‌ى هاولاتى، ستافه‌كه‌ گومان ده‌كه‌نه‌ ژیر به‌ ژیر پرۆژه‌ى هاولاتى كردرابیت ، بۆیه‌ دژى ده‌رچواندنه‌وه‌ى هاولاتى وه‌ستاونه‌ته‌وه‌. دوێنێ هه‌ندیك سایت بلاویانكرده‌وه‌، ستافى هاولاتى( شۆرش خالید سه‌رنوسه‌رى هاولاتى، سیروان حسین به‌ریوه‌به‌رى نوسین، دلشاد ئه‌نوه‌ر ده‌سته‌ى نوسه‌ران ) ، هه‌ره‌شه‌یان كردووه‌ كه‌ نابیت ناوى هاولاتى ناشیرین بكریت و به‌ هیچ مه‌سولیك بفرۆشریت، وتویانه‌( هاولاتى یه‌كه‌م میدیاى ئه‌هلیه‌ و ناویكى جوانه‌، ده‌بیت هه‌ر به‌جوانى بمریت) دواى به‌دواى ئه‌م هه‌ره‌شه‌ ، په‌یجى هاولاتى له‌ تۆرى كۆمه‌لایه‌تى فیسبوك كه‌ 500 هه‌زار لایكى هه‌یه‌ سوتینراوه‌.

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

پەیجی ڕۆژنامەی هاوڵاتی سوتێنرا Reviewed by Unknown on 8:21:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: