وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشێکی ئەم زانکۆیەی داخست
لە چوارچێوەی داخستنی بەشەکان یان باشتر بوترێ هەڵپەساردنی وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی ١٢ ، وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشی پەروەردەی عەرەبی لە کۆلێجی پەروەردەی کەلار/زانکۆی گەرمیان ی هەڵپەسارد . ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵانە هەزاران خوێندکار لە زانۆو پەیمانگاکان وەرناگیرێن بەهۆی کەمی ژمارەی بەشو کەمی نمرەو زۆری پێشبڕکێ و زۆری ژمارەی خوێندکار. تا ئێستا بەفەرمی وەزارەتی خوێندنی باڵا هۆکاری داخستنی ئەو بەشەی رانەگەیاندوە بەڵام پێشبینی دەکرێ لیژنەی دڵنیایی جۆری وەزارەتی خوێندنی باڵا وەرگرتنی خوێندکاری لەو بەشە هەڵپەساردبێت. شایانی باسە بەشی پەروەردەی عەرەبی زانکۆی گەرمیان لە لیستی ئەو بەشانەدا لابراوە کە ئەمساڵ بە سیستمی راستەوخۆی خوێندکار وەردەگرن.
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
وەزارەتی خوێندنی باڵا بەشێکی ئەم زانکۆیەی داخست
Reviewed by Unknown
on
10:00:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: