رێكخراوی گهشهپێدان و قوتابیان و پهیوهندیی ئیسلامی له ئاستێكی باڵا، ڕهوشی پهروهرده و بارودۆخی ههرێمیان تاوتوێكرد
بهرواری ٦-۸-۲۰۱۷ هەر سێ ڕێکخراوی (ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان) و (ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان) و (پەیوەندیی ئیسلامیی خوێندکاران و لاوانی کوردستان) لەئاستێکی باڵاداو بەسەرپەرشتیی سکرتێرانی هەرسێ ڕێکخراو لەشاری هەولێر کۆبوونەوەو لەمیانی گفتوگۆیەکی تێروتەسەلدا باسی ڕەوشی هەرێم و بارودۆخی پەروەردەو خوێندنی باڵاو گیروگرفتەکانی قوتابیان و خوێندکاران کراو، کۆبوونەوەکە ئەم داواکاری و ڕاسپاردانە لێ کەوتەوە:
۱. داواکارین لەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم بەزوویی و بەووردی وەڵامی (پەڵپ – اعتراض)ی قوتابیان و خوێندکارانی دوانزەی ئامادەیی بدەنەوە.
۲. داواکارین لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە وردبینیی زیاتر بکەن لەڕێکارەکانی سیستمی ڕاستەوخۆ بۆ وەرگیرانی قوتابیان لەزانکۆ لەپێناو ئەوەی کە گەندەڵی و نادادیی تێدا نەکرێ وچاودێریی تەواوی لێژنەکانی وەرگرتن بکەن لەبەشە جیاوازەکان.
۳. داواکارین گرنگیی زیاتر بەسیستمی زانکۆلاین بدرێ، کەپێمان وایە شەفافیەتی زیاتری تێدایەو هەلی باشتر بەقوتابیان دەبەخشێ بۆ وەرگرتنیان لەزانکۆ.
٤. بەلەبارچاوگرتنی بارودۆخی سەختی ئابوریی هەرێم، هەر سێ ڕێکخراو بەتوندی لەدژی وەرگرتنی پارەو رسوماتی خوێندن و بەشەناوخۆییەکانن لەقوتابیانی زانکۆ، بۆ بەرەوپێشچوونی ئاستی زانستیی قوتابیانیش دەرماڵەی خوێندن دابەش بکرێتەوە.
٥. داواکارین لەحکومەتی هەرێمی کوردستان بارودۆخ وگوزەرانی مامۆستایان بەگشتی چاک بکات لەپێناو پەکـنەکەوتنی پرۆسەی خوێندن.
٦. داواکارین لەخوێندنگەو زانکۆ ئەهلییەکان ڕەچاوی ڕەوشی قوتابیان و خوێندکاران بکەن و بڕەپارەی ساڵانەی خوێندن کەم بکەنەوەو هەوڵ بدەن کوالێتیی خوێندنیان بەرز بکەنەوە.
۷. داوا لەوەزارەتەکانی (پەروەردەو خوێندنی باڵا) دەکەین، بەتوندی بەدواداچون بکەن بۆ ئەو دیاردە نەشیاوانەی لەناوەندەکانی خوێندندا بوونیان هەیەو هەوڵی بنەبڕکردنیان بدەن.
لەکۆتاییشدا هەر سێ ڕێکخراو جەختیان لەوەکردەوە کە لەداهاوودا هەماهەنگییان بەردەوام بێ وپرۆژەو کاری هاوبەشیان هەبێ.
ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان
ڕێکخراوی قوتابیانی کوردستان
پەیوەندیی ئیسلامیی خوێندکاران و لاوانی کوردستان






نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: