لەقوتابخانەیەكی مەخموور بەوشێوەیە رێز لەمامۆستا دەگیرێت
بەبۆنەی خانەنشین بوونی مامۆستایەك لە قوتابخانەی شۆریجەی بنەرەتی تێكەلاو لەسنووری پەروەردەی مەخموور بەرێوەبەر و مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە ئاهەنگێكی خنجیلانەیان بەوبۆنەیەوە سازكرد.
مامۆستا (عەبدوڵڵا یەحیا غازی) كە ٤٢ ساڵە وەكو مامۆستا خزمەت دەكات و ساڵانێكە لە پەروەردەی مەخموور لەگوندی شۆریجەی سەر بەناحیەی كەندێناوەی سەر بەقەزای مەخموور خزمەت دەكات، كەوا بڕیارە ئەمساڵ لەمانگی حەوت خانەنشین بكرێت بەوبۆنەیەوە ئاهەنگێكی خنجیلانە بۆ رێزگرتن لەو مامۆستایە سازكرا. جێگەی باسە ئەمساڵ لەسنووری پەروەردەی مەخموور شەش مامۆستای بەرێز خانەنشین دەكرێن بەتایبەت ئەوانەی لەدایكبووی ساڵی (١٩٥٤)ن.
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur
لەقوتابخانەیەكی مەخموور بەوشێوەیە رێز لەمامۆستا دەگیرێت
Reviewed by Unknown
on
9:12:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: