ریفراندۆم ناکرێت و وەفدە حزبیەکە بەکۆمەڵێک دەسکەوتی حزبیەوە دەگەرێنەوە
بەپێی سەرچاوەیەک کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێ وەفدە حزبیەکەی کورد لە بەغدا دیسان لەبەر پۆست و پایە کە لەسەرەتاشدا هەر بۆ ئەوە بانگەشەیان کردبوو ریفراندۆم بۆ کاتێکی نادیار دوا دەخەن. ئەو سەرچاوە لە بەغداوە باسی لەوەکرد ئێستا لە کۆبونەوەکان کار بۆ ئەوە دەکەن کە بیانویەکی گونجاو بهێننەوە بۆ ناگەشەکەی ریفراندۆم و بەبەیاننامەیەک دەربچن کە هەموو ایەنەکانی عیراق لەسەر رێک بکەون و وەفدە کوردیەکەش لەبەرامبەردا ئەم دەستکەوتانەیان دەبێت: ١- گەڕانەوەی دەرکراوەکانی پارتی لەبەغدا کە بەهۆی گەندەڵیەوە لەلایەن شیعەکانەوە نێردرابونەوە بۆ کوردستان کە ئەمەش هاوسەنگی رێکەوتنەکانی تێکدابوو کە یەکەێتی و پارتی لەکاتی خۆیدا دابەشیانکردبوو لەبەغداو لە کوردستان. ٢- مانەوەی مەسعود بارزانی بەشێوەیەکی بەهێزتر و شەرعیەتی عێراقی پێدەدرێ بەوەی وەک سەرۆکی هەرێم لەم مەسەلەدا مامەڵەی کردو سەلماندی کە سەرەرای ئەوەی بەشێک لەلایەنەکان بە سەرۆکی ناشەرعی نازانن بەڵام لەم بانگەشەدا ئەو ئامانجەی پێکا. ٣- کێشە ناوخۆییەکانی کوردستانی پێ لەبیر کراو لەهەلبژاردنەپەرلەمانیەکاندا چەقۆی خۆیان تیکردوە بەوەی کە ویستیان سەربەخۆیی رابگەیەنن بە ئەنجامدانی ریفراندۆم بەڵام پلانی دوژمن و وڵآتانی ئیقلیمی رێگربوون و رایدەگەیەنن کە ئێمە بەرژەوەندی میللەتەکەمان بەلاوە گرنگترە و لەو نێوەندەدا لایەنەکانی گۆران و کۆمەڵ دەخەنە مەوقفێکەوە کە حەسودیی پێنابرێت. ٤- کێشەی موچەی فەرمانبەران بە شێوەیەک لە شێوەکان چارەسەر دەکرێت. سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد کە دوای ئەم کۆبونەوانە ئەگەری هەیە جولانەوەکەی شاسوار عەبدولواحد مۆرکێکی خیانەتکارانەی پءێ بدرێت [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ریفراندۆم ناکرێت و وەفدە حزبیەکە بەکۆمەڵێک دەسکەوتی حزبیەوە دەگەرێنەوە
Reviewed by Unknown
on
5:36:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: