ئاگاداری بۆ قوتابیانی کەسوکاری شەھیدان و ئەنفال
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال پارێزگای سلێمانی ئاگاداری قوتابیانی كه سوكاری شه‌هیدان له‌سه‌رجه‌م په‌یمانگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و زانكۆ ده‌كاته‌وه، بەیانی 2017/8/28 به‌مه‌به‌ستی خه‌رجكردن و وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی خوێندن، سه‌ردانیان بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال سلێمانی ئاگاداری قوتابیانی كه‌سوكاری شه‌هیدان له سه‌رجه‌م په‌یمانگاكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و زانكۆی كۆمار ده‌كات بەیانی به مه‌به‌ستی خه‌رجكردن و وه‌رگرتنی ده‌رماڵه‌ی خوێندن، له ساڵی 2015 بۆ 2016 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیمان بكه‌ن.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئەنفال سلێمانی، له‌ماوه‌ی سێ ساڵی خوێندنی ڕابردوو بۆ (2102) خوێندكار له كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی، بڕی حه‌وت ملیار‌و 284 ملیۆن و 431 هه‌زارو 355 دیناری بۆ كرێی خوێندن و ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران خه‌رجكردووه .
نووسراوه له‌لایه‌ن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: