Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

سێ هەزار منداڵی ئاوارەی سووری دەخەنە بەر خوێندن

جۆرج کلونی ئەکتەری ئەمریکی و ئەمەل کلونی پارێزەری دادگا باڵاکان لە بەریتانیا، هاوکاری سێ هەزار منداڵی ئاوارەی سووری دەکەن و دەیانخەنە بەر خوێندن.

دامەزراوەی کلونی بۆ دادگەری کە هەریەکە لە جۆرج کلونی و ئەمەل کلونی دایانمەزراندووە و هاوکاری یونسێف و گوگڵە، دوو ملیۆن و ٢٥٠ هەزار دۆلار تەرخاندەکات بۆ هاوکاریکردنی ئەو منداڵە ئاوارە سوریانە لە حەوت قوتابخانەی گشتی لە لوبنان.

هاوکات کۆمپانیای (ئێچ پی) بۆ تەکنەلۆژیا بڕی یەک ملیۆن دۆلاری تر دەبەخشێت بە دامەزراوەی کلونی، بۆ هاوکاریکردنی منداڵانی ئاوارەی سوریا بۆ خستنە بەر خوێندنیان.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ دامەزراوەکە لە مانگی ئەیلولدا، دەست بە تۆمارکردنی ناوی منداڵە ئاوارە سوریەکان دەکات، بە شێوەیەک کە دەوامیان لە دوای نیوەڕوان دەبێت، ئەوەش لەکاتێکدایە کە دەوامی قوتابخانە گشتییەکانی لوبنان کە منداڵانی ئاوارەی سوریا تیایدا دەخوێنن سیستمی دوو دەوامییە.

لۆرێن داڤیت وتەبێژی یونسێف بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاندووە، هاوکاریکردنەکە لە دامەزراوەکەوە بۆ سێ هەزار منداڵی ئاوارەی سوری دەبێت بۆ خوێندنیان لە قوتابخانەدا و هاوکاریەکانیش کرێی خۆتۆمارکردن و موچەی مامۆستا و پێداویستیەکانی خوێندن لەخۆدەگرێت.

دامەزراوەی کلونیش ڕایگەیاندووە “بە هەزاران گەنجی ئاوارەی سوریا لە مەترسیدان، مەترسی ئەوەی کە هەرگیز بەرهەمدار نەبن لە کۆمەڵگاکەیاندا. پەروەردەیەکی ئاساییش دەتوانێت ئەوە بگۆڕێت، ئەوەش ئامانجی ئێمەیە لەم هەنگاوە سەرەتاییەدا، ئێمە نامانەوێت تەواوی نەوەیەک لەدەستبچێت، چونکە ئەوان بەختێکی خراپیان هەبووە لەوەی کە لە جێگایەکی هەڵە و کاتێکی هەڵەدا لەدایکبوون”.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارەی سوریا لە خاکی لوبناندان، کە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار منداڵ کە لە لوبنانن ناچنە خوێندن.

جۆرج کلونی ئەکتەری ئەمریکی و ئەمەل کلونی پارێزەری نێودەوڵەتی مافەکانی مرۆڤ و پارێزەری دادگا باڵاکان لە بەریتانیا لە ساڵی ٢٠١٦ دا دامەزراوەی کلونییان دامەزراند بۆ بەرگریکردن لە دادوەری.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

سێ هەزار منداڵی ئاوارەی سووری دەخەنە بەر خوێندن Reviewed by Unknown on 4:40:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.