ئەزانم کەستان وەک ئەوەی هەم منتان نەناسیوە،
من هەڤاڵم ئەزانم کەستان وەک ئەوەی هەم منتان نەناسیوە، کەس لە برینی بێبنی ئەم ناخەی من تێناگەت، ڕێک لە نیشانی ئەو تیر هاوێژە دەچم، کە جەنگاوەرەکان لە پاش زامدار کردنی گیانم پێدەکەنن، چونکە نازانن کەمن مرۆڤم و پەیکەرێکی لاستیکی نیم، لەوەتەی بیرم کردۆتەوە هەر کوڕی شەقام و هاوەڵی تەنیایی و خەونو ئاواتە نەزۆکەکانی خۆمم لەوەتەی فام ئەکەمەوە هەر هەنگاوێکم نابێت سەدان تەگەرەم وەڕێ هاتوە…… وتەیەک هەیە دەڵێ :”ئەوەی پێدەکەنێ بە من، هێشتان هەواڵەکەی پێ نەگەیشتوە” توبی خودا پێمەکەنن، گەر بزانن من کێم قاقای ناختان لە دار ئەدەن، ئیتر تیری ڕقتان ناخەنە جەستەی من، لە خاک ئەدەن. بەر لەوەی باس لە بون بە شاجوانم بکەم دەمەوێ کەمێک معاناتی خۆمتان بۆ باس بکەم، چونکە وشە ناتوانی واقعی حاڵی دەردەداران بەیان بکا، ڕستە ناتوانێ بە فرمێسکی چاوی هەژار خۆی مەست بکا نانا زمان لوول پێچ ئەخوات کاتێک دڵ دەیەوێت خۆیب بەیان کات. ئیستا لە ژورە کۆنەکەی خۆمم کە بلۆکەکانی بۆ ساڵی حەفتاکان ئەگەرێتەوە، پڕ پڕم لە تەنهایی، تەنهاییەک کە بەس مناڵانی هەتیو پەی پێدەبەن، من ٢٣ ساڵە بێنازم لە سۆزی ئازیزانم ، وەلێ لە بەد بەختی من کۆرپەیەکیش نەبوم ژن و پیاوێکی نەزۆک هەڵمگرنەوەو بمکەن بە مناڵی خۆیان، ۲۳ ساڵە من باجی کێشەی خێزانی و دابڕانی دایک و باوکم ئەدەم، لێرەوە سڵاوم بۆیان [...]
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ئەزانم کەستان وەک ئەوەی هەم منتان نەناسیوە،
Reviewed by Unknown
on
5:36:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: