Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆ بەهێزکردنی توانای بیرکردنەوەت ئەمانە بکە

 مێشک بەشێکی گرنگی جەستەیە و بەشی بیرکردنەوەش بە یەکێک لە بەشە گرنگەکانی مێشک دادەنرێت چونکە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە چالاککردنەوەی مێشکدا، بەڵام زۆرکات بەهۆی سەختی ژیان یاخود بەهۆی نەخۆشی و چونە تەمەنەوەبەشی بیرکردنەوەی مێشک زیانی پێدەگات و توانای بیرکرنەوە لاواز دەبێت.

هەواڵێکی ماڵپەری فەتافیتدا، چوار رێگای دەستنیشانکردووە بۆ بەهێزکردنی توانای بیرکردنەوە:

٠١بە باشی و بەپێی پێویست بخەویت:

سەختیەکانی ژیان و قورسی کارەکان و هەوڵدان بۆ گەشتن بە ئامانجەکانی ژیان، زۆرکات کاریگەری لەسەر کاتەکانی خەو دروست دەکەن ئەمەش زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت، مێشکیش وەک هەر بەشێکی تری جەستە پێویستی بە پشو هەیە بۆ ئەوەی بەباشی کاربکات و توانای بیرکردنەوە  بەهێز بێت.

٠٢خواردنی ئەو خۆراکانەی کە توانای بیرکردنەوە و مێشک بەهێز دەکەن:

بەشێک لە خەڵکی گرنگی بە جۆری خواردن و سیستمی خواردن نادەن ئەمەش زیان بە مێشک دەگەیەنێت چونکە زۆرجار بڕی پێویست لە وزەی دەستناکەوێت، پێویستە هەوڵبدرێت ڕۆژانە ئەمجۆرە خۆراکانە لەسەر سفرە هەبێت ئەوانیش ( توو، ئەم خواردنانەی ماددەی مەگنیسیۆمیان تێدایە، میوە بەتایبەت ئەڤۆگادۆ، ماسی و زەیتە روەکیەکان) ئەمانە هۆکارێکن بۆ بەهێزکردنی توانای بیرکردنەوە و چالاککردنی مێشک.

٠٣پشوی تەواو بە مێشکت بدە:

لەم سەردەمەدا بەهۆی جەنجاڵیەکانی ژیان و وەرگرتنی زانیاری زۆر چ لەرێگەی تۆرە کۆمەڵایەتیەکانەوە بێت یان لە رێگەی کەسەکانی چواردەوەرەوە بێت میشک زانیاری زۆر وەردەگرێت، ئەمەش وادەکات هەندێک کات مێشک بەرگەی نەگرێت و توانای بیرکردنەوە لاوازبکات، باشترین چارەسەر بۆ ئەم کێشەیە  پشودانە بە مێشک ، وەک وەرزشکردنی بەیانیان یان رۆشتن بەپێ و وەرزشی یۆگا.

٠٤ئەنجامدانی ئەو یاریانەی مێشک چالاک دەکەن:

هەندێک یاری هەیە کە بۆ چالاککردنەوەی میشک سوودی هەیە وەک وشەی یەکتربر، دۆزینەوەی هەڵەکان و ، شیکارکردنی هەندێک پرسیار، هەروەک توێژینەوەکان ئاماژەیان پێداوە ئەمجۆرە یاریانە مێشک چالاکدەکەن و توانای بیرکردنەوە فراوانتر دەکەن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

بۆ بەهێزکردنی توانای بیرکردنەوەت ئەمانە بکە Reviewed by Unknown on 5:03:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.