Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

٣ پێشمەرگە شەھیدبون. وێنەکانیان ببینە

وێنەى ئەو سێ پێشمەرگەیەی ئەمشەو لە کاتى بەرەنگاربوونەوەى هێرشەى داعشدا شەهیدبوون بڵاوکرایەوە. ئەو سێ پێشمەرگەیەی ئەمشەو شەهیدبوون لە ناوەکانى ئەرکان وەلی و فەلاح کەریم و مەسعود خالد کە هەر سێکیان دانیشتوى خانەقینن. پەیامنێرانى ئێن ئاڕ تى ڕایانگەیاند، ئەمشەو چەکدارانى داعش هێرشیان کردووەتە سەر سەنگەرەکانى فەوجى کاکەییەکانى هێزى پێشمەرگە لە داقوق و پێشمەرگە بەرەنگاریان بوونەتەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندوون.  هەروەها بەهۆى ئەو هێرشەوە ٣ پێشمەرگە شەهیدبوون و ٧ پێشمەرگەش برینداربوون کە دوانیان ئەفسەرن، بەڵام زیانى چەکدارەکانى داعش تا ئێستا نەزانراوە. عەقید فەرهاد نزار جێگری ئامر فەوجی کاکەییەکانى هێزى پێشمەرگە بە دیجیتاڵ میدیاى ئین ئاڕ تى ڕاگەیاند، داعش بە هێزێکى زۆرەوە هێرشى کردووەتە سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە و شەڕەکی قورس لە نێوان هێزەکانى پێشمەرگە و ئەو چەکدارانەى داعشدا ڕوویداوە. هاوکات عەمید ئاراس عەبدولقادر فەرماندەى لیوای سلێمانی ڕایگەیاند، سەربارى ئەوەى چەکدارەکانى داعش لە هێرشەکەیاندا ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراو و چەکى قورسیان بەکارهێنابوو، بەڵام هێرشەکەى داعش بە تەواوەتى لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگەوە تێکشکاوە و زیانێکى زۆریان پێگەیشتووە. ئاماژەى بەوەشکرد، هێزەکانى پێشمەرگە بۆ ماوەی ١٥ خولەک سەنگەرەکانیان چۆڵکرد، چونکە داعش بە ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژکراوەوە هێرشى کردبوو. ئەوەش بۆ ئەوە بوو کە زیان بەر پێشمەرگەکان نەکەوێت، بەڵام لە دواى ئەو ١٥ خولەکە هەموو سەنگەرەکان لەلایەن پێشمەرگەوە کۆنتڕۆڵکراونەتەوە. هەروەها ئاوات محەمەد بەرپرسى تیمە تەندروستییەکانى بەرەکانى جەنگ ڕایگەیاند، لەو هێرشەى چەکدارەکانى داعشى بۆ سەر [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

٣ پێشمەرگە شەھیدبون. وێنەکانیان ببینە Reviewed by Unknown on 11:00:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.