وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندکارانی پۆلی ١٢ ی دەرەوەی هەرێمیش وەردەگرێ
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی روداوی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرێوەبەری ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران رایگەیاند کە بۆ ئەمساڵی خوێندن خوێندکارانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمیش کە دەرچوی پۆلی ١٢ ن لە زانکۆو پەیمانگاکان وەردەگیرێن و فۆرمی جیایان بەسەردا دابەش دەکەین کە جیایە لە سیستمی راستەوخۆو زانکۆلاین. ئارام قەنبەر راشیگەیاند کە بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی راستەوخۆی دەرچوانی خولی یەک و ئەوانەش خولی دوەمیان هەیە دەتوانن فۆرم پڕبکەنەوە. شایانی باسە ساڵانە هەزاران خوێندکار بەهۆی کەمی کۆنمرەوە لە زانکۆو پەیمانگاکان وەرناگیرێت و ئەم ىڕیارەش بە جۆرێک لە جۆرەکان نیگەرانی لە نێو قوتابیانی پۆلی ١٢ دروست کردوە بەوەی کە جێگە بۆ خوێندکارانی ناوەوەی هەرم نیە چ جای خوێندارانی دەرەوەی هەرێم
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
وەزارەتی خوێندنی باڵا خوێندکارانی پۆلی ١٢ ی دەرەوەی هەرێمیش وەردەگرێ
Reviewed by Unknown
on
11:07:00 م
Rating:
ليست هناك تعليقات: