پەروەردەی مەخموور:تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە کۆتاییەکان بەڕیوەچوو
وەکو سەرجەم قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ( ٢٠\٨\٢٠١٧) تاقیکردنەوەکانی پۆلە کۆتاییەکان ( دوانزدەی ئامادەیی و نۆیەمی بنەڕەتی ) لە پەروەردەی مەخموور بەڕێوەچوو .
لەیەکەم رۆژی تاقیکردنەوەکاندا بە ئامادەبوونی بەرێز رزگار محمد ئیسماعیل و مامۆستا عباس محمد بەڕێوەبەڕی پەروەردەی مەخموور سەرجەم هۆڵی تاقیکردنەوەکان بەسەرکرانەوە .لای خۆشیانەوە سوپاس و دەستخۆشیان ئاراستەی بەڕێوەبەر و چاودێرانی هۆڵەکانیان کرد کە زۆر بە دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆیان بەڕێوە دەبەن و قوتابیان لە کەش و هەوایەکی ئارام تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدەن. بەپیی پلانێکیش سەردان و بەسەرکردنەوەی هۆڵەکان لەلایەن سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەڕی پەروەردە هەموو رۆژێک بەردەوامی دەبێت .
جێگای باسە ئەزموونەکان لە کەش و هەوایەکی هێمن بەڕێوە دەچیت و ئامێرەکانی فێنککەرەوە بۆ سەرجەم هۆڵەکان دابینکراوە،
نووسراوه لهلایهن
Parwarday Maxmur

ليست هناك تعليقات: