Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئاگاداریەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە سەر نمرەکانیان

ئاگاداریەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە سەر نمرەکانیان داواكاری ئەو خوێندكارانەی كە پەڵپیان لە ئەنجامی تاقیكردنەوەكان گرتووە، رەوانەی وەزارەتی پەروەردە دەكرێت و بەرپرسێكی ئەو وەزارەتەش ئاشكرایدەكات، كەمترین هەڵە لەنمرەی خوێندكاران و پرسیارو وەڵامی تاقیكردنەوەكان هەبووە.كەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم، بە SNNی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ 6ی ئا 2017، لەبەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكان كۆتایی بەوەرگرتنەوەی فۆڕمی پەڵپی خوێندكاران هاتووەو چاوەڕوان دەكرێت سبەینێ سەرجەمیان بگاتە لیژنەی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردە، بۆئەوەی بەدواداچوونی بۆ بكرێت. ئەو بەپرسەی وەزارەتی پەروەردە، ئاشكراشیكرد، بەپێی ژمارەی پەڵپەكان، وادەی گەڕانەوەی دیاریدەكرێت، وتیشی: هەوڵدەدەین بەزوترین كات ئەنجامی پەڵپەكان ئاشكرا بكەین. بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم راشیگەیاند:” بەپێی هەندێك داواكاری سەرەتایی، ژمارەیەك بەدواداچونمان كردووە، بەڵام كەمترین هەڵە لەنمرەی خوێندكاران و پرسیارو وەڵامی تاقیكردنەوەكاندا هەبووە”. snn  

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ئاگاداریەک لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢ لە سەر نمرەکانیان Reviewed by Unknown on 9:16:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.