Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

نەفرەت لە پارتی ، بەڵام ئێوە ڕێک وەک ماڵی نامیقی سۆفی هەسەنتان لێ بە سەر هاتوە

نەفرەت لە پارتی ، بەڵام ئێوە ڕێک وەک ماڵی نامیقی سۆفی هەسەنتان لێ بە سەر هاتوە !.لە بیرم دێت لە ئیزگەکەوە هاواری ئەکردو ئەینەڕاند (ئێمە پلە پلە بە پەیژەی خەباتا سەرکەوتوینو لە باوکمانەوە بۆمان نەماوەتەوە). هەروەها هاواری ئەکرد (بڕوخێ حیزبی بنەماڵە). جا ئێستا خۆیان نەک بون بە حیزبی بنەماڵە بگرە بون بە حیزبی خێزانو ،خێزانیش چون ماڵی نامیقی سۆفی هەسەن کەس دانولەی لە گەڵ کەس ناکوڵێتو هەر یەکەو لە ئاوازێکیش ئەخوێنێ. هەرچۆن بێت ئەوان ڕاستە حیزبی بنەماڵەن ،بەڵام بنەماڵە هەر کەسەو بۆ خۆی نیەو تۆکمەو یەک قسەو یەک بڕیارن،بەڵام خێزان کەس کونیەی کەس ناخوێنێتەوە هەر یەکەو بە ئاڕاستەی جیاواز سەوڵی بەلەمی حیزب لێ ئەدا ڕێک وەک ماڵ کا نامیقی سۆفی هەسەن. جا با بێمەوە سەر ماڵی نامیقی سۆفی هەسەن. کا نامیقو دادە ڕابە سێ کوڕو دو کچیان هەبو ئەرزو ئاسمان لە یەکی بدایە دو کەسیان لەو ماڵەدا ڕێک نەئەکەوتن. تەنانەت لە نوێژ کردنیشا هەر کەسەو ڕوی لە جێگایەک ئەکرد. کا نامیق ڕوی ئەکردە دەرگای ژورەکەو میمکە ڕابە ڕێک بە عەکسی ئیتیجاهی ئەو ڕوی ئەکردە بۆفیو کانتۆرەکە. هەرکەس ئەیوگوت بە میمکە ڕابە بۆ ڕو ناکەیتە دەرگاکە چونکە قیبلە لەوێوەیە،ئەو یەکسەر ئەیگوت (گو ئەکەمە ئەو جێگا نامیق ڕوی تێ ئەکا). شەهەو شەمسەش رۆژ تا ئێوارەی خوا شەرە دەنوکیان بوو. شەمسە ئەیوت دوێکە [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

نەفرەت لە پارتی ، بەڵام ئێوە ڕێک وەک ماڵی نامیقی سۆفی هەسەنتان لێ بە سەر هاتوە Reviewed by Unknown on 6:49:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.