Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڕیفراندۆم زۆر سەرپۆشی فڕێدا

ڕیفراندۆم زۆر سەرپۆشی فڕێدا نوسین ئارام محمود ڕیفراندۆم سەرپۆشی‌ فڕێدا ئیتیکی‌ سیاسی‌ لێدەرکە پارتی‌ تابڵێی‌ یارییەکی‌ جوان دەکات، لێزانانە توانیویەتی‌ کۆمەڵێک هێز دوای‌ خۆی‌ بخات و تەرکیز و فۆکەسی‌ لایەنەکانی‌ تر و میدیا و خەڵکی‌ کوردستان-یش بۆ سێ پرس کێشبکات، یەکەمیان: قەزییە و خەیاڵی‌ نەتەوەیی‌، دوهەم: دوبەرەکی‌ و پەرتەوازەکردن و تەخوینکردنی‌ یەکتر، سێهەمیش: ئەنجامی‌ دانوستان و کۆبونەوەکانی‌ وەفدی‌ ڕیفراندۆم، لەکاتێکدا هیچکام لەم مەسەلانە توخنی‌ ئەو ئامانج و ستراتیجانە ناکەون کە پارتی‌ دەیەوێت لەڕێی‌ ئەو وەرەقە سیاسیە زێڕینەوە دەستیکەوێ و زامنی‌ سفرکردنەوەی‌ کێشەکان و دەرفەتی‌ دەربازبونی‌ لەو گەمارۆ خنکێنرە بۆ ده‌ڕەخسێنێت کە تێیکەتوە. لێزانی‌ تەوزیفکردنی‌ ئەم کارتە لەلایەن پارتیەوە لەوەدایە لەکاتێکدا هێز و لایەنە کوردستانی‌ و عێراقی‌ و تەنانەت ئیقلیمیەکانیش ئەو ڕاستیە ڕونە دەزانن کە زەمان و زەمینی‌ ڕیفراندۆم لەم دۆخە پڕکێشەو ململانێ قوڵە هەمەلایەنەدا و دەستکاریکردنی‌ نەخشەی‌ سیاسی‌ ناوچەکە لەمەودای‌ خەونی‌ شاعیرانەشدا نیە، لەگەڵ ئەوەشدا جۆرێک لەترس و دڵەڕاوکێی‌ تیادا چاندون. لە ئاستی‌ ناوخۆدا هەندێک مەترسی‌ دواکەوتن لەکاروانی‌ نەتەوەیی‌ و نەفرەتی‌ مێژوی لێنیشتوە، هێزە عێراقیەکان خەمی‌ پارچە پارچەبون و کردنەوەی‌ شەهیەتی‌ پارێزگا و تائیفە جیاوازەکان و سڕینەوەی‌ یەکجاری‌ نەخشەی‌ وڵاتەکەیان هەیە، لەئاستی‌ ئیقلیمی تاران زۆرترین مەترسی‌ هەیە، چونکە دەزانێت ئەنکەرە بەشدارێکی‌ سەرەکییە لەم یارییەدا، ئەم قسەیە بۆ ئاستە نێودەوڵەتیەکەش ڕاستی‌ تیادایە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت پارتی‌ توانیویەتی‌ ئەگەر و گریمانە لە [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ڕیفراندۆم زۆر سەرپۆشی فڕێدا Reviewed by Unknown on 12:41:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.