Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

Allow ADS

Please enable / Bitte aktiviere JavaScript!
Veuillez activer / Por favor activa el Javascript![ ? ]

سنگڵەکان زوتر دەمرن

          سنگڵەکان زوتر دەمرن توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای ده‌كات گه‌ر تۆ به‌ ته‌نها ده‌ژیت و په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی باشت نیه‌، ئه‌وا ئه‌گه‌ری مردنت خێراتره‌ وه‌ك له‌و كه‌سانه‌ی قه‌ڵه‌ون. توێژه‌ره‌وان هۆشداری ده‌ده‌ن كه‌ ره‌به‌نی و به‌ ته‌نها ژیان له‌ توشبوون به‌ قه‌ڵه‌وی مه‌ترسیدارته‌، بۆیه‌ ده‌ڵێن پێویسته‌ سینگڵی به‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌ژمار بكرێت، ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌ده‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وتۆیان نیه‌، ئه‌وا رێژه‌ی مردنیان به‌ 50% زیاتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی باشیان هه‌یه‌. توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر له‌سه‌ر 218 خوێندكاری ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌، تا به‌هۆیه‌وه‌  كاریگه‌ریه‌كانی ته‌نیایی بزانرێت، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتوه‌ كه‌ دابڕان له‌ كۆمه‌ڵگه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی قه‌ڵه‌وی مه‌ترسیدارتره‌، هاوكات به‌ ڕێژه‌ی له‌ 30% ئه‌گه‌ری مردن زیاتر ده‌كات. دكتۆره‌ جۆلیان هۆڵت مامۆستای ده‌رونناس له‌ زانكۆی بریگهام یۆنگ رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی پێداویستیه‌كی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤه‌كانه‌ و ده‌بێته‌ هۆی سه‌ركه‌وتن و ته‌ندروستیه‌كی باش بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیان باشه‌، هه‌روه‌ها ئێمه‌ نموونه‌مان لایه‌ بۆ خراپی باری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نموونه‌ ئه‌و منداڵانه‌ی له‌ دایه‌نگه‌كان ده‌ژین و گرنگیه‌كی ئه‌وتۆیان پێنادرێت، ئه‌وا به‌ ده‌ست گه‌شه‌ نه‌كردنی جه‌سته‌وه‌ ده‌ناڵێنن و هه‌ندێكیشیان ده‌مرن، بۆیه‌ مانه‌وه‌ به‌ ته‌نیایی زیاتر سزادانێكه‌ نه‌ك لایه‌نێكی ئاسایی كۆمه‌ڵایه‌تی. له‌ كۆتایشدا توێژینه‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ستكردن به‌ ته‌نیایی مرۆڤه‌كان توشی خراپی باری ده‌روونی و خراپ بیركردنه‌وه‌ ده‌كات، بۆیه‌ ئه‌و مرۆڤانه‌ی به‌ ته‌نیان [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

سنگڵەکان زوتر دەمرن Reviewed by Xwendga Kurdish on 1:41:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.