Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

مەلا بەختیار لەسەر کارانەکردنەوەی پەرلەمان قسەیەکی تری کرد

مەلا بەختیار ڕوونکردنەوەیەکەی لەسەر ڕۆژی کاراکردنەوەی پەرلەمان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، یەکێتی پێشنیازی ڕۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمانی دواخستووە. not لە ڕوونکردنەوەیەکیدا، مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیڕایگەیاندووە “لەكۆبونەوەی ڕۆژی (٢٩/٧/٢٠١٧)دا لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم، بڕیاریدا كە لەماوەی دوو هەفتەدا، پەرلەمان كارابكرێتەوە. لە كۆبوونەوەی (٧/٨/٢٠١٧)دا، لەسەر پێشنیازی هەڤاڵ مەلا بەختیار، چەند ڕۆژێكی تر، بڕیاری ڕۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمان، دواخرا. هەتا دەرفەت هەبێ‌ برایانی گۆڕان‌و كۆمەڵ، كۆببنەوەو بڕیاری پێویستی خۆیان بدەن، بەتایبەتی كە بڵاوكرابووەوە، جڤاتی نیشتمانی گۆڕان، رۆژی (١٢ ی ئاب) بۆ دوا بڕیاردان كۆدەبنەوە”. بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەشڵێت “ئێستا كە بۆ زیاتر دەرفەت ڕەخساندن ‌و كاتی زۆرتر، یەكێتی پێشنیازی ڕۆژی كاراكردنەوەی پەرلەمانی دواخستووە، لەبری ئەوەی لەلایەن بەشێك لەچالاكەوانی فەیسبووكەوە، تەقدیر بكرێت‌. كەچی بەپێچەوانەوە، كردویانە بەمایەی ڕەخنە.. گەردنیان ئازادبێت‌”. ڕۆژی ٤ ی ئاب مەلا بەختیار لە کۆڕێکدا لە ناحیەی ئاشتی لە کۆیە وتی، پەرلەمان خەڵک تێکیدا و یەکێتی چاکیکردەوە، پەرلەمان هەر ئەوە نەبوو کە پارتی بڕیاری داخستنی دا، بەڵکو کەشێک لەناو پەرلەمان دروستبوو هیچ متمانەیەکی نەما. ئەوەشی وتبوو کە ڕۆژی ٣٠ی تەموز ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم دووەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی بارزانی ئەنجامدا و تیایدا بڕیار درا لەماوەی دوو هەفتەدا پەرلەمان کارابکرێتەوە و هەتا ١٠ی ئاب شاندێک سەردانی بەغدا دەکات. ڕۆژی ٧ی مانگی حوزەیران، جگە لە کۆمەڵ و گۆڕان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

مەلا بەختیار لەسەر کارانەکردنەوەی پەرلەمان قسەیەکی تری کرد Reviewed by Unknown on 9:02:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.