بریارێك له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌رچووانی 12ی ئاماده‌یی ساڵانی پێشوو ده‌درێت
سه‌باره‌ت به قوتابیانی ده‌رچووی ساڵانی ڕابردوو، ئایه ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ‌و په‌یمانگانی هه‌رێم، له‌م باره‌یه‌وه رونكردنه‌وه ده‌درێت.
نوره‌دین عوسمان به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ ده‌رچوانی ساڵانی پێشتر ده‌توانن داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنیان له‌زانكۆو په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم.
سه‌باره‌ت به شێوازی ئه‌ژماركردنی نمره‌كانی پۆلی 10 و11بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌كنیكی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی وتیشی: ئه‌ژماركردنی كۆنمره‌ی قۆناغه‌كانی 10و 11 بۆ قۆناغی 12ی ئاماده‌یی به‌شێوه‌ی ئاره‌زومه‌ندایه بۆ قوتابیان، به‌تایبه‌ت ده‌رچووی ساڵانی 2015 ـ 2016 و 2016 ـ 2017، جگه‌له‌وه‌ش بۆ ده‌رچوانی ئه‌مساڵیش واتا 2017 ـ 2018 هه‌مان میكانیزمی ساڵانی پێشوو په‌یڕه‌وده‌كرێت.
له‌باره‌ی ئه‌ژماركردنی كۆنمره‌ی قۆناغه‌كانی 10و 11ی ئاماده‌یی بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی ده‌رچووی ساڵانی پێشوترن، واته پێش (2015-2016)، كه ئاخۆ ده‌توانن به‌ئاره‌زومه‌ندانه نمره‌ی ئه‌و دوو قۆناغه‌یان بۆ ئه‌ژماربكرێت، نوره‌دین عوسمان بۆ میدیایه‌كی نزیك له یه‌كێتی ده‌ڵێت: ئه‌و پرسه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و وه‌زاره‌ته ڕێنمایی نوێ له‌باره‌ی شێوازی وه‌رگرتنی ئه‌و قوتابیانه ده‌ربكات.
نووسراوه له‌لایه‌ن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: