موژدەیەکی خۆش بۆ پۆلی12 / وێژەیی دەتوانێت بچێتە زانستی و زانستیش دەتوانێت بچێتە وێژەیی
وەزارەتی پەروەردە رێنماییەكی نوێ بۆ گۆڕینی بەشی خوێندن دەردەكات
پەروەردە روونكردنەوە لەبارەی سەرجەم ئەو خوێندكارانە دەدات كەدەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەین و لەئێستادا خوازیارن تەنها بەدووبارە تاقیكردنەوە لەو قۆناغەدا بەشەكانیان بگۆڕن، بەرپرسێكی پەروەردەش تەئكیددەكاتەوە وەزارەتی پەروەردە رێنمایی نوێی دەركردووە و ناوەڕۆكەكەشی ئاشكرادەكات.
هەر خوێندكارێكی دەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەگەر خوازیاربێت بەشەكەی بگۆڕێت و دەرچووی بەشی وێژەیی بێت و بیەوێت تاقیكردنەوەی زانستی یاخود وێژەیی ئەنجام بدات، بەپێی رێنمایی نوێی وەزارەت دەبێت لە قۆناغی 10ی ئامادەییەوە، دووبارە دەستپێبكاتەوە و ئینجا دەتوانێت بەشەكەی بگۆڕێت.
پێشتر هەر خوێندكارێكی دەرچووی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەگەر بەشەكەی بگۆڕایە، تەنها تاقیكردنەوەی قۆناغی 12ی ئامادەیی ئەنجامدەدا و چانسی ئەوەی هەبوو بەشەكەی بگوازێتەوە لەزانستییەوە بۆ وێژەیی یاخود بە پێچەوانەوە.
بۆساڵی خوێندنی 2017-2018ش بەهەمان شێوەكار بەو بڕیارە نوێیەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم دەكرێت و لەئێستاشدا جێبەجێدەكرێت.
نووسراوه لهلایهن
Raw Raw

ليست هناك تعليقات: