Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ڤیدیۆیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرسام کردووە

ڤیدیۆیەکی سەیر و سەمەرەی شەقامەکانی وڵاتێك بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە کە دیمەنێکی هێندە نامۆیە بەکارهێنەرانی توشی سەرسوڕمان کردووە.

 

ڤیدیۆکە، کە زۆرێک پێیان وایە لەسەر شەقامەکانی بەریتانیا تۆمارکراوە، تیایدا دەردەکەوێت چۆن ئۆتومبێلێکی زیوی خۆی دەکێشێت بە ئۆتومبێلێکی سپیدا، ئەو دیمەنانەی پاش ئەم روداوی هاتوچۆیە دەبینرێن نامۆن.

 

پاش پیاکێشانەکە، ئۆتومبێلە زیوییەکە، کە قەبارەی بچوکە، یەک لە دوای یەک شۆفێر و سەرنشینی لێ دێتەوە دەرەوە و دەست دەکەن بە راکردن، لە کاتۆاییدا نۆ کەس لەو ئۆتومبێلەوە رادەکەنە دەرەوە.

 

ئەگەر لە ڤیدیۆکە ورد ببینەوە، دەبینین یەکێک لەو پیاوانە دەگەڕێتەوە و سندوقی ئۆتومبێلەکە دەکاتەوە و لەوێشدا کەسێکی دیکەی تێدایە کە دەستبەجێ دێتە دەرەوە و دەست دەکات بە راکردن.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
qasm srush

ڤیدیۆیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرسام کردووە Reviewed by Unknown on 10:46:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.