زیانەکانی جگەرەکێشان لەڕووی کومەڵایەتیەوە
زیانەکانی جگەرەکێشان لەڕووی کومەڵایەتیەوە:
1-بوونی بۆنێکی ناخۆش لە هەناسەی کەسی جگەرەکێش، کە دەبێتە هۆی بێزاربوونی ئەو کەسانەی نزیکی دەکەونەوە یان قسەیان بۆ دەکەن.
2-دروستبوونی بۆنێکی ناخۆش لەپۆشاک و ماڵ و شوێنی کارکردنی ئەو کەسانەی جگەرەکێشن، ئەمەش کاریگەری لەسەر پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان دەبێت و لەبری دڵخۆشبوون بەسەردان کردنیان کەسانی چواردەوریان بێزار دەبن.
3-بەفیڕۆدانی پارەیەکی زۆر بەخۆڕایی، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی کەسەکان، پەنا بۆ بەدەستهێنانی پارە بدەن بەشێوەیەکی نەشیاو.
4- هەندێک جار کەسایەتی مرۆڤ لاواز دەکات لای دەورووبەر، بەهۆی داواکردنی جگەرە یاخود پارە.
5-دورکەوتنەوەیان لەکۆمەڵ و هەندێکجار توشبوونیان بەچەندین نەخۆشی دەروونی .
6-نزیک بوونەوە و تێکەڵبوونی کەسی جگەرەکێش بە کهول خۆرەکان، یان کێشانی ماددەی هۆشبەر بەمەش دەبێتە بەڵایەک بەسەر خۆیان و خێزان و کۆمەڵ و تەنانەت حکومەتیشەوە .
نووسراوه لهلایهن
user post

ليست هناك تعليقات: