Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات

کۆمپانیای فەیسبووک ڕایگەیاند، دوای ماوەیەکی دیاریکراو لە تاقیکردنەوەدا، تایبەتمەندی “فایند وایفای” بۆ هەموو ئەپڵیکەیشنەکانی بەردەست بەکارهێنەرانی دابیندەکات.

بەگوێرەی ماڵپەڕی (زە نێکست وێب) ئامانج لە تایبەتمەندی (Find Wi-F) بۆ یارمەتیدانی بەکاربەرانە لەکاتی گەشتکردن و گەراندا، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە توانای پەیوەندیکردنیان نییە بە ئینتەرنێت یان ئەوانەی کە دەیانەوێت پاشەکەوتی خەرجییەکان بکەن تاوەکو بڕێکی زیاتر لە یەکەی پریپەیدییان دەستکەوێت.

پێشتر فەیسبووک دەستیکردبوو بە تاقیکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە کە ئامانج لێی یارمەتیدانی بەکارهێنەرانە لە دۆزینەوەی تۆڕەکانی وایفای لە شوێنە گشتییە نزیکەکان، بەڵام تاقیکردنەوەکانی پێشوو تەنها بۆ ئەپڵیکەیشنەکانی کۆمپانیای ئەپڵ و لە چەند شوێنێکی دیاریکراودا بوو.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئەو تۆڕانەی کە لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندییە نوێیەوە دەکەونە بەردەست، ئەوانەن کە خاوەنەکانیان ئارەزوویان هەبووە تاوەکو بۆ هەموو کەس بەردەست بێت.

ماڵپەڕەکە ئەوەشی ڕوونکردەوە کە بەکارهێنانی ئەم تایبەتمەندییە نوێیە هاندەرێکی باش دەبێت بۆ هەموو ئەو شوێنانەی کە بەکارهێنەرەکان سەردانیان دەکەن و بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکەش لە ڕێگەی (Location History) دەتوانرێت کارا بکرێت.



نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
user post

فەیسبووک تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات Reviewed by Unknown on 5:12:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.