Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢، ئاوا بە سیستمی راستەوخۆیی وەردەگیرێن

سیستمی وەرگرتن لەزانكۆ گۆڕانكاری بەسەردا دێت SNN وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، وەرگرتن لەزۆربەی كۆلێژەكان دەكات بەسیستمی وەرگرتنی راستەوخۆ، بەرپرسێكی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت: تەنها كۆلێژەكانی پزیشكی، ئەندازیاری و چەند بەشێكی زانستی و زمانی ئینگلیزی، بەشێوەی وەرگرتنی زانكۆ لاین دەبێت. ئارام ئیبراهیم، بەڕێوەبەری ناوەندی وەرگرتن لەوەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بە SNNی راگەیاند: بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2017) بڕیاردراوە زۆربەی كۆلێژەكانی بەشێوەی راستەوخۆ خوێندكار وەربگرن، تەنها كۆلێژەكانی پزیشكی، ئەندازیاری، چەند بەشێكی زانستی وەك كیمیاو زمانی ئینگلیزی نەبێت، كە دەبێت لەڕێگەی زانكۆ لاینەوە فۆرم پڕبكرێتەوە. وتیشی:” ئەوانەی خوازیارن بەشێوەی راستەوخۆ فۆڕم پڕبكەنەوە، لەو كۆلێژانەی ئارەزوویان لێیەتی فۆرم پڕدەكەنەوەو تاقیكردنەوەیەكیان پێدەكرێت، كە نمرەی (30%)ی لەسەرەو (70%)ی نمرەكانی دیكەی لەسەر بنەمای نمرەی دەرچوونی لەئامادەیی دیاریدەكرێت”. سەبارەت بەمیكانیزمی نوێ لەزانكۆ لاین، ئارام ئیبراهیم دەڵێت: “شێوازی پڕكردنەوە لەزانكۆ لاین، بەهەمان میكانیزمی ساڵانی پێشوو دەبێت، بەڵام رەنگە هەڵبژاردەی وانەی (كوردی و عەرەبی) بۆ سیستمەكە زیاد بكرێت”.

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بۆ خوێندکارانی پۆلی ١٢، ئاوا بە سیستمی راستەوخۆیی وەردەگیرێن Reviewed by Unknown on 1:09:00 ص Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.