Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

بەشەکانی کۆلێجی ئەندازیاریش دەکرێنە سیستمی راستەوخۆ

کۆلێژەکانى ئەندازیارى گۆڕانکارییان تێدا دەکرێ لە چوارچێوەى نەخشە ڕێگە و پلانى ستراتیژى وەزارەت بۆ گۆڕینى پڕۆگرامەکانى خوێندن و، ڕێکخستنەوەیان بەپییى گۆڕانکارییەکانى سەردەم، بەسەرپەرشتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆمیتەى پێداچونەوە بەپرۆگرامەکانى خوێندن لە کۆلێژ و بەشەکانى یاسا دەستى بەکارەکانى خۆى کرد. لەو کۆبونەوەیەدا، کە ئەمڕۆ دوشەممە، ڕێکەوتى (٣١/٧/٢٠١٧) لە دیوانى وەزارەت بەئامادەبونى د.نەژدەت ئاکرێى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان و، د.داود سلێمانى ئەتروشى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى ئەندازە و پڕۆژەکان و، ڕاگرى سەرجەم کۆلێژەکانى ئەندازیارى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، نوێنەرى سەندیکا ئەندازیارانى کوردستان بەڕێوەچو گفتوگۆ لەبارەى هەنگاوەکانى گۆڕینى پڕۆگرامەکانى خوێندن لە کۆلێژەکانى ئەندازیارى کرا. بۆ ئەو مەبەستە و، لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: وەزارەتى خوێندنى باڵا هەنگاو بەهەنگاو دەستیکردوە بەگۆرین و ڕێکخستنەوەى سەرجەم بەشە زانستیەکان لە زانکۆکانى کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش هاوشانى سەرۆک و شارەزایانى بەشە پسپۆڕییەکان، لەهەمان کاتدا گوێ لە سەندیکا و ڕێکخراوە پیشەییەکانیش دەگرین، چونکە دواجار ئەو دەرچوان دەبێ بۆ بازارى کار ئامادە دەکەن، وتیشى لە ماوەى ڕابردودا توانیومانە گۆڕانکارى بنەڕەتى لەبەشەکانى یاسا و زانستە ئییسلامیەکان بکەین، لەهەمان کاتدا هەنگاوەکانى گۆڕانکارى لە بەشەکانى کۆلێژە پزیشکیەکان، زانستە سیاسیەکان و کۆلێژەکانى کشتوکاڵ گەیشتونەتە قۆناخى کۆتایى، بۆیە هاوشێوەى ئەو بەشانە دەمانەوێ گۆڕانکارى لە بەش و کۆلێژەکانى ئەندازیارى بکەین. د.یوسف گۆران ڕایگەیاند: [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

بەشەکانی کۆلێجی ئەندازیاریش دەکرێنە سیستمی راستەوخۆ Reviewed by Unknown on 3:58:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.