Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

ئەو سەرلێشێوانەی ئەمساڵ توشی قوتابیانی پۆلی ١٢ دەبێت

تایبەت /ماڵپەڕی زانکۆلاین حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و پەروەردە ساڵانە چەندین بڕیاری جیاواز دەردەکەن کە بە شێوەیەک لە شێوەکان کاریگەری نەرێی لەسەر کۆی سیستمی پەروەردەو خوێندن هەیە لە کوردستان و  بە زیان دەشکێتەوە بەسەر خوێندکاراندا بەگشتی و بەسەر دەرچوانی پۆلی ١٢ بەتایبەتی. ئەوەی لێرەدا مەبەستمانە باسی بکەین وەرگرتنی دەرچوانی پۆلی ١٢ ەیە لە زانکۆو پەیمانگاکان . ساڵانە وەرگرتنی خوێندکار لەسەر بنچینەی پێشبرکێ بوەو ئەمەش تارادەیەک عەدالەتی پاراستوە لەنێوان قوتابیاندا سەرەرای ئەوەی کە بێ کەمووکوری نەبوە هەرگیز چونکە لەوەرگرتندا جیاوازی نمرە دروست دەبوو لەنێوان پارێزگاکاندا ئەویش بەهۆی نەچوونی قوتابیان بۆ زانکۆ دورە دەستەکان و جەمسەرگیری خەڵکی پاریزگاکان لە شارەکانی خۆیان. زانیاری مێژوویی لەسەر سیستمی وەرگرتن لە ساڵی ٩٢ ەوە: لە ساڵی ٩٢ بەدواوە سیستمی وەرگرتن بەشێوەی فۆرمی دەستی بوە، واتە فۆرمێک لەگەڵ نامیلکەیەک کە ناوی هەموو بەشەکانی زانکۆو پەیمانگاکانی تێدابوو دەنێردرا بۆ قوتابخانەکان و لەوێشەوەدابەش دەکرا بەسەر خوێندکاراندا و خوێندکار لەسەر فۆرمێکی سەوز یان زەرد ناوی ٥٠ بەشی دەنووسی و ئیمزای دەکردو دەیگەراندەوە بۆ قوتابخانەو قوتابخانەش دەینارد بۆ ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران لە هەولێر کە تا ساڵی ٢٠١٣ د.جوان بەرێوەبەری بوو. گۆرانکاریە گەورەکە کەی ڕویدا؟ ساڵی ٢٠١١ دوای ئەوەی د.دلاوەر عەلائەدین بوە وەزیری خوێندنی باڵا، گۆرانکاریەکەی گشتگیر بەسەر سیستمی وەرگرتندا هێنراو وەرگرتن کرا بە ئۆنلاین واتە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

ئەو سەرلێشێوانەی ئەمساڵ توشی قوتابیانی پۆلی ١٢ دەبێت Reviewed by Unknown on 10:02:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات:

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

يتم التشغيل بواسطة Blogger.