Top Ad unit 728 × 90

ڕێكلامی بازرگانی (5000 / مانگانه‌)

دوێنێ بەرامبەر دەبابە چەکی هەڵگرتبوو ئەمڕۆئەڵی تف لە نیشتیمان

چیتان پێ کردین حسێن علی شریف/ماڵپەری زانکۆلاین لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ لافاوی پارە رژا بە سەرتانا. لەملا بۆریتان بڕیەو خاکو لەولاش هەر یەکەو بۆ خۆی وەک ئەوەی مارەیی دایکیان بەش بکەن هەر کەسەو چەن بیرە نەوتێکی بۆ خۆی داگیر کردو بە تەنکەر کەوتنە گواستنەوەی نەوتی رەش. ئێوە بۆ ئەوەی لە لایەک پارە سپی بکەنەوەو لە لایەکی تریشەوە خەڵک ئەحمەق بکەن هاتن کەوتنە دروست کردنی جادەی پانو باڵەخانەو تاوەرو باخو ڤێلاو کەوتنە گەوجاندنی خەڵکو هەرجارەی لە ژێر ناوێکا پارەی زۆری ئەم وڵاتەتان تەخشانو پەخشان پێ ئەکرد. جاریک ئەتان وت ئەیکەین بە دوبەییو جارێک ئەتان وت ئەیکەین بە پایتەختی گەشتیاری عەرەب.   هەرچی راقیسەو لۆتی دونیا هەیە هێناتانە ئەم وڵاتەو دەستو گیرفانتان پڕ کردن لە سەفتە دۆلارو لەم لاشەوە ئەحمەد شەماڵو سەلاح داودەو سیساوەییو ..هتد. لە سەر جێگایەکی بێ نازو ساردو سڕا بە هەژاری سەریان نایەوە. ئێوە لە بری ئەوەی عەقڵی تاکی ئەم کۆمەڵگا فراوان کەن هاتن جادەکانی پایتەختو ڕێگای سەرەکی سەرکردایەتیەکانتان فراوان کرد. لە بری ئەوەی ئینسانی ئەم وڵاتە بەرز کەنەوە بیناو تاوەرتان بەرز کردەوە. باخو ڕەزو بارەگای حیزبیتان ئاوەدان کردەوەو نەخۆشخانەو قوتابخانەتان وێران کرد. ئەو گوندانەی دوای ئەنفال لە سەر شانی گوند نشینەکان ئاوەدان کرانەوە ئێوە جارێکی تر چۆڵتان کردەوەو لە بری ئاوەدان کردنەوەی هەسەنە کەڕەو ،عەلیاواو.هەڵەدنو بانی بیو چەمەرگەو…… [...]

نووسراوه‌ له‌لایه‌ن
zankoline

دوێنێ بەرامبەر دەبابە چەکی هەڵگرتبوو ئەمڕۆئەڵی تف لە نیشتیمان Reviewed by Unknown on 7:19:00 م Rating: 5

ليست هناك تعليقات: