بەھەزاران فەلەستینی لەشەقامەكانی قودس نوێژی ھەینیان بەجێگەیاند
لەدوای ئەوەی ئیسرائیل رێگەی بەموسڵمانانی خوار تەمەن 50ساڵ نەدا بچنە ناومزگەوتی ئەقسا، بەھەزاران موسڵمانی فەلەستینی لەشەقام و كۆڵانەكانی دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا نوێژی ھەینیان بەجێگەیاند.
حكومەتی داگیركەری ئیسرائیل لەهەوڵەكانی دژی مسوڵمانانی فەلەستین بەردەوامە و لە دوای ئەوەی ڕێگەی بە موسڵمانانی خوار تەمەنی 50ساڵی نەدا بچنە ناو مزگەوتی ئەقسا، دوێنێ هەینی مسوڵمامانی خوار تەمەن 50 ساڵ لەبەردەم دەرگاكانی رەئس ئەلعامودو وادی ئەلزەوز و ئەلمەغریبە و ئەلخەلیل و شامی مزگەوتی ئەقسا و شەقامی سەڵاحەدینی قودس نوێژی ھەینیان بەجێگەیاند.
جێگای ئاماژەبۆكردنە پۆلیسی ئیسرائیل رێوشوێنی ئەمنی بەرفراوانی لە رۆژھەڵاتی قودس و دەوروبەری مزگەوتی ئەقسا گرتەبەر و ژمارەیەكی زۆر خاڵی كۆنترۆڵی پێكھێنا و بەپێی راگەیەنراوێكی وەقفی مزگەوتی ئەقسا، 10 ھەزار نوێژخوێنی فەڵەستینی لە مزگەوتی ئەقسا نوێژی ھەینیان بەجێگەیاند.
نووسراوه لهلایهن
qasm srush

ليست هناك تعليقات: