ساڵی نوێی خوێندن لەبەردەم مەترسی گەورەدایە
بەرپرسێكی یەكێتی مامۆستایان رایگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان گوزەرانی مامۆستایانی چاكنەكات، ئەوا ساڵی خوێندنی ئایندە دەكەوێتە بەردەم مەترسیەكی گەورەوە. عەبدولواحید محەمەد سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بەڕادیۆی نەوای راگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بەم نزیكانە بژێوی و گوزەرانی مامۆستایانی چاك نەكات، ئەوا ساڵی خوێندنی ئایندە دەكەوێتەبەردەم مەترسیەكی گەورەو چاوەڕوانی ساڵێكی خوێندنی باش نەبێت. سكرتێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان راشیگەیاند، لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ ئەوەی دەرماڵەی هاندان، مامۆستایانی سەر بەوەزاەتی كارو كاروباری كۆمەڵایتیش بگرێتەوە. نەوا
نووسراوه لهلایهن
zankoline
نووسراوه لهلایهن
zankoline
ساڵی نوێی خوێندن لەبەردەم مەترسی گەورەدایە
Reviewed by Unknown
on
12:00:00 ص
Rating:
ليست هناك تعليقات: