نهێنی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا چیە ؟
به درێژایی ده‌یان ساڵی رابردوو، زانایان و ئه‌وانه‌ی به بیردۆزی پیلانگێری بیریان له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ده‌كرده‌وه، هه‌موو سیاریۆیه‌كیان بۆ ئه‌و ناوچه پڕ له نهێنییه داناوه.
ناوچه‌كه گرنگییه‌كی تایبه‌تی پێده‌درێت، ده‌ریاكه سێگۆشه‌یه‌كی لایه‌كسانه و ده‌كه‌وێته نێوان ویلایه‌تی فلۆریدا، دوورگه‌ی پۆرتۆریكۆ و به‌رمۆدا، تا ئێستا سه‌دان توێژینه‌وه له باره‌ی ئه‌و سێگۆشه‌یه كراوه، كه گوایه هه‌ر چییه‌ك به‌سه‌ر ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا بڕوات ون ده‌بێت، یاخود كه‌شتییه‌كان نقووم ده‌كات.
زانایه‌كی ئوسترالی، نهێنییه‌كه‌ی ئاشكرا كردووه و باس له‌و دیارده ناڕوونه ده‌كات و به “شیكردنه‌وه‌یه‌كی ساده” وه‌سفی ده‌كات، ده‌ڵێت: “رووداوه‌كان ته‌نها هه‌ڵه‌ی مرۆیین”.
دكتۆر كارل كرۆسزلینكی، بۆ وێبسایتی News.com.au، هه‌مان گوته‌ی شاره‌زایان و هێزه‌كانی پاسه‌وانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیداره‌ی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ زه‌ریاكان و به‌رگه هه‌وا دووپات ده‌كاته‌وه، كه ده‌گوترێت حاڵه‌ته‌كانی تێك‌شكان و ونبوونی كه‌شتی و فڕۆكه له به‌رمۆدا، به هه‌مان رێژه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌یه له جیهان.
به گوێره‌ی گوته‌ی ئه‌و زانایه، به‌مدواییانه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به‌ڵگه، ئه‌و قسانه‌ی به درۆ خستووه‌ته‌وه كه له باره‌ی ئه‌و دوورگه‌یه ده‌كران، به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كانیش، رووداوه‌كانی ئه‌و سێگۆشه‌یه، هه‌مان رێژه‌یه له‌گه‌ڵ شوێنه‌كانی دیكه.
كرۆسزلینكی ده‌شڵێت: “به گوێره‌ی ئاماره فه‌رمسییه‌كان و پاسه‌وانانی كه‌ناراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكانه‌ی له سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا ون بوونه، به رێژه‌ی سه‌دی، هه‌مان رێژه‌ی ئه‌و ژمارانه‌ن كه له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان ون ده‌بن”.
كرۆسزلینكی ئاماژه به نموونه‌یه‌كی مێژوویی ده‌كات، كه به‌رده‌وام خه‌ڵك وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌ك له باره‌ی ئه‌و سێگۆشه‌یه ده‌یهێننه‌وه، كه پێنج فڕۆكه‌ی جه‌نگی تایبه‌ت به هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 1945 له ئاسمانی ناوچه‌كه ونبوون، له‌وه‌ش سه‌یرتر ونبوونی فڕۆكه‌یه‌كی دیكه بوو، كه بۆ گه‌ڕان به‌دوای پێنج فڕۆكه‌كه‌ی دیكه‌دا چووبوو.
كرۆسزلینكی له‌باره‌ی ئه‌و رووداوه ده‌ڵێت: “له‌و ناوچه‌یه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك، یاخود پارچه‌ی تێكشكاوی فڕۆكه و كه‌شتی، یاخود پاشماوه‌ی سه‌رنشینان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه بۆیه نه‌توانراوه ئه‌و شته بسه‌لمێنرێت، ئه‌وه‌ش روونه ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی به دوای پێنج فڕۆكه جه‌نگییه‌كه رۆیشت، ون نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌قیه‌وه”.
ئیداره‌ی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا بۆ زه‌ریاكان و به‌رگه‌هه‌وا، ده‌ڵێت: “دیارده‌ی سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا، ره‌نگه له شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهانیش رووبدات، ئه‌گه‌ر هه‌مان رێژه له جووڵه هه‌بێت و گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و رووبدات”.
ئه‌و ئیداره‌یه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، به به‌رده‌وام زه‌ریاكان بۆ مرۆڤ شتێكی ناڕوون بوونه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له به‌رمۆدا هه‌یه، كه‌شوهه‌وایه‌كی تایبه‌ته، ئه‌و چڕی و خێراییه‌ی با و گۆڕانه كه‌شوهه‌وایه وایكردووه ببێته شوێنێكی مه‌ترسیدار.
دووپاتیش ده‌كاته‌وه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نییه، ئه‌وه بسه‌لمێنێت، دیارده‌ی ونبوون له به‌رمۆدا زیاتر رووده‌دات له چاو ناوچه‌كانی دیكه، به‌تایبه‌تیش كه ئه‌و هه‌موو جووڵه ئاسمانییه هه‌یه و كه‌شوهه‌وایه‌كی خراپیشی هه‌یه.
نووسراوه له‌لایه‌ن
Parwarday Maxmur
ليست هناك تعليقات: